نوچه‌نێت- سینك پرۆگرێس
پێگه‌ی سینك پرۆگرێسی ئه‌مریكی، رۆژی سێشه‌ممه 1-11-2016، له راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد. له كاتێكدا، كه پرۆسه‌ی ده‌ركردنی داعش له دوا شاری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌م نزیكانه شه‌ڕی ده‌ركردنی داعش له سوریاش ده‌ستپێده‌كات و له لیبیاش تێكده‌شكێنرێن، بۆیه له رووی هه‌رێمیه‌وه كۆتاییان پێدێت و، له‌و وڵاتانه‌دا هیچ خاكێكیان له ژێر ده‌ستدا نامێنێت، بۆیه به‌ره‌و وڵاتانی تری وه‌ك تونس و باكوری ئه‌فریقا ده‌ڕۆن.
هه‌روه‌ها ده‌یڤد گرۆنشتین روس، توێژه‌ر له ده‌زگای به‌رگری ده‌ڵێت “داعش له رووی هه‌رێمیه‌وه كۆتایی هاتووه، پێویسته تیشك بخرێته سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و شێوازانه‌ی، كه توندڕه‌وه‌كان له شوێنی تر توندوتیژی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایانه‌ش، كه پێویسته ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌كاری بهێنن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان”.
هه‌روه‌ها گوتی “به هه‌ر جۆرێك بێت ده‌بێت رێگریان لێبكرێت له‌وه‌ی خاكی تر داگیربكه‌ن و ئه‌وه‌ی، كه خۆیان ناویان ناوه خه‌لافه‌ت رایبگه‌یه‌نن”. هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، كه ئه‌و مافیایانه ده‌توانن هه‌میشه خه‌نجه‌رێك بن له كه‌مه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌وه‌ی، كه گروپی ده‌رچوو له یاسان.
ئه‌وه‌شی گوت، كه داعش ئێستا به‌لای خه‌ڵكه‌وه نه‌خوازراون، ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی، كه ئه‌نجامیدا وای له زۆرینه‌ی خه‌ڵك كرد لێیان هه‌ڵبێن، یان هه‌وڵی ده‌ركردنیان بده‌ن له شاره‌كانیان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای له داعش كردووه، بیر له ده‌وڵه‌تی تر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رووی تێبكه‌ن.
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه دوای شكانی داعش له عێراق، سوریا و لیبیا، زۆرترین ئه‌گه‌ر هه‌یه داعش روو له تونس بكات، به هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له تونسیه‌كان چوونه ناو داعش، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه له سۆماڵ و كازاخستان و ئه‌فغانستانیش به‌ره‌و پێش چوون هه‌یه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆردا، وه‌ك له عێراق و سوریا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “چه‌كدارانی داعش به بێ شوێن دووباره خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه و له ئه‌وروپا هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له كاتێكدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خاكی وڵاتی تر داگیر بكه‌ن”.