نوچه‌نێت- ئه‌لجه‌زیره
له گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، سیاسه‌توان و شرۆڤه‌كاره عێراقییه‌كان مه‌ترسی خۆیان ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به داهاتووی موسڵ دوای ده‌ركردنی داعش له عێراق به گشتی، ئه‌وان پێیانوایه هه‌ر له گه‌ڵ كۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌كه، راسته‌وخۆ ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كاندا ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا به جه‌زیره‌ی راگه‌یاند، یه‌كێك له دیارترین ناكۆكیه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كاندایه، له نێوان كورد و عه‌ره‌ب له لایه‌ك و شیعه و سوننه له‌لایه‌كی تر، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌وڵ بده‌ن بچنه ناوچه سوننه نشینه‌كانی موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، وه‌ك ته‌له‌عفه‌ر، كه زۆرینه‌ی توركمانه و له نێوان سوننه و شیعه‌دا دابه‌شبوون.
ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه حه‌شدی شه‌عبی به نیازه تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام بدات له گه‌ڵ چوونه ناو موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و ناوچه‌كانی تری ده‌شتی نه‌ینه‌وا، به‌ڵام داعش كار له سه‌ر كشانه‌وه له‌و ناوچانه ده‌كات، كه به‌لای ئه‌وه‌وه ستراتیژی نین و كه‌وتونه جێگایه‌كه‌وه، كه هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی خۆیانی تێدا بچه‌سپێنن.
ئه‌وه‌ی قوڕه‌كه خه‌ستر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌مریكیه‌كان به بێ پلان له عێراق كار ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی، كه له ساڵی 2003دا له كاتی داگیركاری عێراقدا كردیان، به پێی گوته‌ی كۆشكی سپی، كه گوتی “بابه‌ته‌كه مه‌ترسیداره و گه‌وره‌تره له یه‌كپارچه‌یی عێراق، به‌ڵكو لێكهه‌ڵوه‌شانی هه‌موو ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گرێت”.
ناوچه جێناكۆكه‌كان
كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه، مادده‌ی 140ی ده‌ستور ئه‌و مافه‌ی داوه‌ته ئه‌و ناوچانه، كه دوای ئه‌نجامدانی گشتپرسی بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، كه كورد چاوه‌ڕێی ئه‌مه ده‌كات. له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕی موسڵ له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه، هێزی پێشمه‌رگه 7 گوندی ده‌شتی نه‌ینه‌وایان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش گرته‌وه.
پێش ساڵێكیش كورد هه‌ر دوو ناوچه‌ی خازر و مه‌خموریان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش گرته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ئه‌و ناوچانه به ناوچه‌ی عه‌ره‌ب ده‌زانن.
كورد راسته‌وخۆ دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستیان كرد به هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق و دروستكردنی به‌ربه‌ستی خۆڵ له به‌ره‌ی خازر.
چه‌ندین راپۆرت جه‌خت له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌كه‌نه‌وه له دوای گرتنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵی 2014.
ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز پێیوایه، كه حه‌شدی شه‌عبی له رووی دارایی و سه‌ربازیه‌وه هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ تێكه‌ڵاوكردنی كارته‌كانی ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، له لێدوانێكیدا بۆ ئه‌لجه‌زیره گوتی “دیمه‌نه‌كه ئاڵۆزه، ئێران و رژێمی سوریا هه‌ردووكیان هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له شه‌نگال، دوای ئه‌وانیش حه‌شدی شه‌عبی هاوكارییان ده‌كات”.
خه‌سره‌و مه‌ترسی خۆشی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی، كه په‌كه‌كه به‌كاربهێنن بۆ فشار خستنه سه‌ر توركیا و له گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بچێته ناو موسڵه‌وه.
ئه‌بیه‌ز ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه حه‌شدی شه‌عبی توركمانه سوننه‌كان له ته‌له‌عفه‌ر ده‌ربكات و ته‌نها شیعه‌كان بهێڵێته‌وه”.
ته‌نانه‌ت گوتیشی، ”حه‌شدی شه‌عبی ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌ژموونی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی درێژبوونه‌وه‌ی توركمانی شیعه له ته‌له‌عفه‌ر و به‌ستنه‌وه‌یان به دووز خورماتوو و تازه‌ى ته‌نیشت كه‌ركوك سنوردار بكه‌ن”.
جێگه‌ی باسه، كه هه‌ژموونی سیاسی حزبی ده‌عوه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عه‌مار حه‌كیم له ته‌له‌عفه‌ردا زاڵه، ژماره‌ی دانیشتوانی ته‌له‌عفه‌ر نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌سه، 70% یان توركمانی شیعه‌ن و ئه‌وانیتر توركمانی سوننه‌ن.