نوچە.نێت
لە دانیشتنەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لوبنان جەنەراڵ میشال عون، وەک پاڵێوارو بۆ سەرۆکایەتی وڵات کاندید کرا بوو، بەڵام لە کاتی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا لەناو هۆڵی پەرلەماندا یەکێک لە پەرلەمانتارەکان لەسەر کاغەزی دەنگدان ناوی نمایشکاری لوبنانی مریەم کلینک لەسەر دەنوسێت، کە پێی وایە مریام کلینک شایەنی سەرۆکایەتیە و لەو کاندید کراوانە باشترە کە بۆسەرۆکایەتی خۆیان هەڵبژاردوە بەڵام نەک بە رێگای چاکە کردن بەڵکو بە رێگای یاسایی ودەستوری کە بۆی هەیە ببێتە سەرۆکی مارونیەکان.
ئەم ناو هێنانەی مریەم لەناو جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردندا، لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وەک گاڵتەجارێ سەیر دەکرێت و هەرا دەنێتەوە.


