نوچەنێت
میشێل عون، کەسایەتی سەربازی و سیاسی لوبنان، لە ساڵی ١٩٣٢ لە ناوچەی”الشباح” لە دایک بووە.
میشێل عون، سەرۆکی رەوتی نیشتمانی ئازادە لە لوبنان، نابراو لە ساڵی ١٩٨٢ پەیوست بووە بە سوپای ئەم وڵاتە و ساڵی ١٩٨٤ وەک فەرماندەی سوپای لوبنان دیاری کرا.
عون، پێش ئەوەی بگاتە پۆستی فەرماندەیی سوپای لوبنان، چەنین پۆستی باڵای سەربازی ئەم وڵاتەی لە ئەستۆ بووە. لە ساڵی ١٩٧٦ وەک فەرماندەی تۆپخانەی سوپای لوبنان دیاریکا و دواتر لە هەمان ساڵدا بوو بە سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە. دواتر بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی بەیروتی پێ سپێردرا.
میشێل عون، بە درێژایی ئەو ساڵانەی کە لە سوپای ئەم وڵاتە ئەرکدار بووە، بەشداری لە چەندین خولی سەربازی کردووە لە لوبنان، فەڕەنسا و ئەمریکا.
عون لە کۆتاییەکانی شەڕی ناوخۆی لوبنان،لە لایەن ئەمین جەمیل، سەرۆککۆماری ئەو کاتی لوبنان وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشان کرا و ئەرکی پێکهێنانی کابینەی سەربازی خرایە سەر شان
عون لە کاتێکدا کابینەی سەربازی لوبنان پێکهێنا، کە فەرماندەی سوپای ئەم وڵاتە بوو.
دوای ئەوەی کە کابینەی سەربازی پێکهێنا، جەمین دەسەڵاتی رادەست کرد تا بەرەنگاری دەوڵەتی مەدەنی”سلیم الحص”ببێتەوە کە سەرۆکایەتی دەکرد.
لەم سەروبەندەدا بوو، کە وەزیرە موسوڵمانەکان تەنها چەند کاتژمێر دوای پێکهاتنی کابینەی سەربازی دەستیان لە کار کێشایەوە، بەم شیوەیە لوبنان بۆ جاری یەکەم هاوکات لە گەڵ دوو دەوڵەت بەرەوروو بووەوە.
میشێل عون، هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی لە ئەستۆ بوو، پۆستی وەزارەتەکانی بەرگری و راگەیاندنی ئەم وڵاتەشی لە ئەستۆ بوو. ئەمە هاوکات بوو لە گەڵ ئەوەی عون پێگە و پلەی سەربازی خۆی لە سوپا مسۆگەر کردبوو.
لە ٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٨٨،پۆستەکانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و هونەرە جوانەکان و سەرپەرەشتی وەزارەتی ناوخۆشی بە دەستەوە گرت.
لە ساڵی ١٩٨٩.بە نیوانگیری سعودیە، رێککەوتنامەی “طائف” بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی لوبنان واژۆ کرا، بەڵام میشێل عون بە پاساوی ئەوەی، کە بە بوونی ئەم رێککەوتنە چارەنووسی هێزەکانی سوری جێگیر لە لوبنان و رێکاری چوونەدەرەوەیان یەکلا نەبۆتەوە، دژایەتی خۆی خستەڕوو.
دوای کێشمەکیش و ململانێیەکی زۆر، سەرئەنجام لە ١٣ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٠، بە رێککەوتنێکی نێوان لوبنان و سوریا لە کۆشکی بەعبەدا دوور خرایەوە و رووی کردە باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە بەیروت.
عون، ماوەیەک دواتر و بە هۆی رێککەوتنی ئاماژەپێدراو لە ساڵی ١٩٩١ وەک پەنابەر چووە فەڕەنسا.
میشێل عون ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری لە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی لوبنان کرد و، وێڕای گروپێکی ٢١ کەسی دیکە چووە پەرلەمانەوە و لێرەو ەبوو، کە دووهەمین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێکهێنا.
میشێل عون، لە ساڵی ٢٠٠٦ یاداشتنامەیەکی لێک تێگەیشتنی لە کەنیسەی مار میخائیل لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان واژۆ کرد.
کۆنفڕانسی دۆحە و پێکهێنانی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانی، عون بەشداری کرد، ئەم کۆنفڕانسە لە ٢١ی مای ٢٠٠٨ پێکهات و ئەنجامەکەی بوو بە واژۆکرانی رێککەوتنی پێکهێنانی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانی بنکەفراوان.
پەیوەندی عون و سوریا
دوای کشانەوەی هێزەکانی سوریا لە لوبنان، میشێل عون پەیوەندیەکی نزیک و چڕی لە گەڵ دەوڵەتی سوریا دامەزراند و لە ٣٧ دیسەمبەری ٢٠٠٨ سەردانی سوریای کرد و لە گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە،٣١ی ئۆکتۆبەر، میشێل عون لە لایەن پەرلەمانی لوبنانەوە، بە زۆرینەی دەنگ وەک سەرۆکی نوێی لوبنان هەڵنژێردا، بەم پێیە لوبنان قۆناغی بۆشایی یاسایی نەبوونی سەرۆککۆماری تێپەڕ کرد.