نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، رۆژی یه‌كشه‌ممه 30-10-2016 ئاشكرای كرد، پێكهاته‌ی سوننه پلانێكی دوو قۆناغی هه‌یه سه‌باره‌ت به داهاتووی نه‌ینه‌وا، ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئاساییه ناوچه‌یه‌ك یان پارێزگایه‌كی هه‌رێمی نه‌ینه‌وا ئاره‌زوو بكه‌ن بچنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
نوجێفی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ” قۆناغی یه‌كه‌می پلانه‌كه مانگێك بۆ سێ مانگ ده‌خایه‌نێت، دوای ته‌واو بوونی رزگاركردنی موسڵ، به جۆرێك له‌وانه‌یه پێشێلكاری دوای سێ مانگ رووبدات و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له نێوان هێزه به‌شداره‌كانی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا دروست ببێت، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه بۆ دۆخی ئاسایی خۆی بگه‌ڕێته‌وه و نه‌بێته بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی.
نوجێفی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه “پێویسته له قۆناغی دوای داعش، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له موسڵدا بوونی هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و رێك‌وپێك. هه‌روه‌ها رۆڵی گرنگ بگێڕن له به‌رگرتن له تۆڵه كردنه‌وه‌ی سیاسی و فشار له سه‌ر حكومه‌تی عێراق دروست بكات كه ملكه‌چی میلیشیا شیعه توندڕه‌وه‌كان نه‌بێت”.
نوجێفی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد “تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی نییه سه‌باره‌ت به موسڵ”. گوتیشی “پێموایه ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕی موسڵ تا ئێستا روون نین، ئه‌گه‌ر پشتیوانی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕه‌كه تا كۆتایی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا شتێكی چاكه، ئه‌گه‌رنا كاره‌سات رووده‌دات”.
نوجێفی روونیكرده‌وه “ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه به بێ بوونی رێككه‌وتنێكی سیاسی سه‌باره‌ت به داهاتووی موسڵ دوای داعش، هه‌ڵه‌یه و ده‌مانخاته به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی نوێ، به جۆرێك هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت كێشه سیاسییه‌كانی موسڵ له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
نوجێفی هه‌روه‌ها گوتی “حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكات، كه له گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت ناچار بكه‌ن له ژێر كاریگه‌ری میلیشیا شیعه‌كان هه‌نگاوی تر بهاوێت، ئه‌وانیش لایه‌نی به‌هێزن”. گوتیشی قۆناغی یه‌كه‌م: قۆناغی ئاسایی كردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌بێت، ئه‌ویش ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی، كه ده‌چنه موسڵه‌وه، ئه‌گه‌ر سوپا و پۆلیس بچنه موسڵه‌وه و له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه رێك‌بخرێن ئه‌وا شاره‌كه سه‌قامگیری به خۆیه‌وه ده‌بینێت و ده‌توانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه نا نیزامییه‌كانی وه‌ك میلیشیا شیعه توندڕه‌وه‌كان و هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بێنه ناو موسڵه‌وه، ئه‌وا شڵه‌ژانێك له شاره‌كه‌دا دروست ده‌كه‌ن و دۆخه‌كه له ده‌ست ده‌رده‌چێت”.
سه‌باره‌ت به هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا، بۆ ناو موسڵ نوجێفی گوتی “پێموانییه هێزه‌كانی توركیا بێنه ناو موسڵ، ئه‌گه‌ر دۆخێیكی به‌په‌له روونه‌دات ئه‌وا توركیا نایه‌ته ناو موسڵه‌وه، هه‌روه‌ها هێزی ئاماده‌كراویشیان نییه بۆ هاتنه ناو موسڵ، ئه‌و هێزه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌یانه سنورداره”.
گوتیشی قۆناغی دووه‌م: قۆناغی دووباره بنیاتنانه‌وه ده‌بێت، كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژی پێده‌چیت، پێموایه ده‌بێت هه‌رێمی نه‌ینه‌وا دروست بكرێت، نابیت هه‌روا ئاسان دۆخی موسڵ تێپه‌ڕێنرێت، كاتێك ده‌ڵێم هه‌رێمی نه‌ینه‌وا، مه‌به‌ستم هه‌رێمێكی عه‌ره‌بی نییه به ته‌نیا، له نه‌ینه‌وادا عه‌ره‌ب و كورد و پێكهاته‌ی تریش هه‌ن، كه ده‌بێت له دۆخی نه‌ینه‌وا بكۆڵنه‌وه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری كوردیش له سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی نه‌ینه‌وا هه‌یه، بۆیه ده‌بیت ده‌ست به گفتوگۆ بكرێت له گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نه‌كانی تر”.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان و ناكۆكییه‌كانی كورد و سوننه له سه‌ریان له قۆناغی دوای داعش، نوجێفی گوتی “ئه‌و كێشانه كێشه‌ی ئاسایین، ئێمه ده‌توانین به ئاسانی له سه‌ریان رێكبكه‌وین، پێمان وایه براكانمان له هه‌رێمی كوردستان پیاوی سیاسه‌ت كردنن و ده‌توانین گفتوگۆیان له گه‌ڵ بكه‌ین له‌وباره‌یه‌وه، ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌مان به‌لاوه گرنگه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دوورن له‌و ناوچانه‌وه، سه‌قامگیرییان ناوێت بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه پێویستمان به گفتوگۆی جددی هه‌یه له سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان”.
نوجێفی جه‌ختی كرده‌وه، كه زیاتر له 80%ی خه‌ڵكی سوننه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی نه‌ینه‌وا دروست بكرێت، ئاساییشه ناوچه‌یه‌ك یان پارێزگایه‌كی هه‌رێمی نه‌ینه‌وا بیه‌وێت بچێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”.