نوچه‌نێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
هێمنییه‌كی نامۆ و پارێزكارانه باڵی به سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕی موسڵدا كێشاوه له سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه، به جۆرێك تا ئێستا هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت وه‌ستانی پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش روون نین.
ئه‌فسه‌رێكی فه‌رمانده‌یی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: تا شه‌وی رابردووش شه‌ڕ له گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام ئه‌م به‌یانییه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و چاوه‌ڕوان نه‌كراو شه‌ڕ وه‌ستا. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه شه‌ڕ دووباره له هه‌ر ساتێك‌دا ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به هۆی نزیكی هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتنیان له گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له هه‌موو به‌ره‌كاندا.
هه‌روه‌ها گوتی “یه‌كه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان له سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵ و هێزی دژه‌تیرۆر، گوێ به‌و به‌ییاننامه و لێدوانه سیاسییانه نادات، ئه‌وان فه‌رمان له فه‌رمانده سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كانیان وه‌رده‌گرن”. پێشیوابوو، كه دووباره شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه كاتێك فه‌رمانده‌كانی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی موسڵ فه‌رمان به‌وه بكه‌ن”.
له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی “ئه‌ی نه‌ینه‌وا ئێمه هاتین” به‌رده‌وامی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانی بۆ رزگار كردنه‌وه‌ی موسڵ دووپات كرده‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوێنێ شه‌و روونیكرده‌وه، كه پلانه سه‌ربازییه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “پرۆسه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامن و ناوه‌ستن تا رزگاركردنی ته‌واوی خاكی موسڵ، له به‌ره‌كانی شه‌ڕ به پێی ئه‌و پلانه‌ی، كه هه‌یه و له كاتی دیاریكراودا به‌ره‌و پێش ده‌چن.
لای خۆشییه‌وه عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق گوتی “هێزه‌كه‌ی هیچ فه‌رمانێكی بۆ وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه”. به دووریشی زانی له رێگه‌ی لێدوانی رۆژنامه‌وانییه‌وه شه‌ڕ رابگیرێت.
لێدوانی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی موسڵه دژیه‌كه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كه‌ی جۆن دۆریانی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه وه‌ستانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی موسڵی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دووپات كرده‌وه، له میانه‌ی پرێس كۆنفرانسێكدا له به‌غدا روونیكرده‌وه، كه پرۆسه سه‌ربازییه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ وه‌ستاون، له پێناو چه‌سپاندنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به ده‌ستهاتون له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی فراوانی موسڵ، كه له 17ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌ستی پێكرد.
به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، كه راگه‌یاندنی وه‌ستانی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی موسڵ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، دوای دوو رۆژ له گه‌یشتنی هه‌زاران چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی دێت بۆ ده‌وروبه‌ری موسڵ به مه‌به‌ستی به‌شداری كردنیان له شه‌ڕه‌كه.