نوچه- سپۆتنیك
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو شاری موسڵ، باسی دۆخی ناو شاره‌كه‌ی بۆ په‌یامنێری سپۆتنیك له عێراق كرد، كه داعش له ساڵی 2014ه‌وه له هه‌موو سیمایه‌كی ژیان دایبڕیوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت ” داعش زیاتر له 6 هه‌زار كه‌سی له نه‌ینه‌وا و فه‌لوجه و شاره‌كانی تری ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق، هێناوه‌ته ناو موسڵ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارییان بهێنێت بۆخۆی، كه زۆرییان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی موسڵه‌وه، به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، له‌به‌ر هۆكاری سه‌لامه‌تی گوتی، داعش زۆرینه‌ی خێزان و ئه‌ندامانی خۆی گواستوه‌ته‌وه بۆ سوریا، هه‌ر خێزانێكی داعش كه له ماڵ ده‌رچن به‌ره‌و سوریا، خێزانێك له‌و خێزانانه‌ی داعش، به‌زۆر رای گواستوون بۆ موسڵ، جێگایان ده‌گرنه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی، كه خێزانه به‌زۆر راگوێزراوه‌كانی ئه‌نبار و ده‌روبه‌ری موسڵ له‌ناو موسڵدا دروستیان كردوه، هیچ ماڵێك و خانووی ته‌واو نه‌كراو و كه‌لاوه‌یه‌ك نه‌ماوه به به‌تاڵی بمێنێته‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر خانووی زۆر هه‌بوون به چۆڵی مابوونه‌وه، به‌هۆی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتی، داعش فێڵی له خێزانه‌كانی ده‌روبه‌ری موسڵ كردوه، به‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی موشه‌كبارانی هیزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی هۆزه‌كان ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه، بۆیه زۆرینه‌یانی راگواستوه بۆناو موسڵ، ئه‌وه‌ی به‌و فێڵه‌ش هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تاوه، به‌زۆر و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی خۆی و منداڵه‌كانی رایانگواستوه.
له‌یه‌كه‌م خاڵی پلانه‌كه‌یدا، داعش خه‌ڵكی سڤیل وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار ده‌هێنێت، چونكه ده‌زانێت خه‌ڵكی سڤیل به‌ربه‌ستێكی قورسه له‌به‌رده‌م هێزه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا، كه بۆ رزگاركردنی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌جه‌نگن له‌ده‌ست كاره دڕندانه و خوێناوییه‌كانی داعش.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، كه كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داعش وه قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری هێنان و، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كوژران، ئێستاش رۆژانه به به‌رده‌وامی ده‌كوژرێن.
سه‌باره‌ت به دۆخی دانیشتوانی موسڵ، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، داعش ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی ده‌ستگیر كردوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشتر له سوپادا كارییان كردوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی تۆبه‌شیان كردبوو، تا ئه‌م كاته‌ش چاره‌نوسیان نادیاره و كه‌س نازانێت له‌كوێن و له زیندانه‌كانی داعشدا چیان به‌سه‌ردا هاتوه.
دووه‌م خاڵی پلانه‌كه‌ی داعش ئه‌وه‌یه، كه زۆرینه‌ی چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان و فه‌رمانده‌كانیان گوازراونه‌وه بۆلای راستی شاره‌كه، به‌وپێیه‌ی لای راستی شاره‌كه ده‌روازه‌ی سنوری هه‌یه بۆ سوریا و بۆ بیابانیش.
داعش پلانێكی تری رزگاركردنیشی داناوه له‌ناو خاڵی دووه‌مدا، له‌كاتێكدا كه هێزه‌كانی عێراق چووه ناو لای راستی شاره‌كه‌وه نه‌ك لای چه‌پ، كه ئێستا نیمچه خاڵییه له چه‌كدارانی داعش، ئه‌ویش به ته‌قاندنه‌وه و رووخاندنی هه‌ر پینج پرده‌كه‌ی موسڵ، كه لای راست و چه‌پی شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند بینایه‌كی گه‌وره بۆ كۆسپ دروست كردن له‌به‌رده‌م هێزه عێراقییه‌كاندا.
زۆرینه‌ی ئه‌و فه‌رمانده و چه‌كدارانه‌ی داعش، كه له شاری فه‌لوجه‌وه هه‌ڵاتبوون كه به مه‌ترسیدارترین پیگه‌ی داعش داده‌نرا له ئه‌نبار، له قه‌زای قائیمی رۆژئاوای عێراقی هاوسنوری سوریا، نیشته‌جێ بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه قسه‌كانی به‌وه كۆتایی پێهێنا، كه خه‌سته‌خانه‌كانی موسڵ پر بوون له چه‌كدارانی برینداری داعش، كه له به‌ره‌كانی جه‌نگی ده‌وروبه‌ری موسڵه‌وه به‌هۆی مۆتۆرسكیله‌وه گوازراونه‌وه، داعش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به ئاسانی له‌ده‌ست بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ڵبێن، مۆتۆرسكیل به‌كارده‌هێنن.