نوچه- هائارێتس
هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی عێراق بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستی پێكرد، به گه‌وره‌ترین جه‌نگ وه‌سف كرا، کە ده‌بێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له دژی رێكخراوی داعش، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م پرۆسه‌یه بریتیه له زنجیره‌یه‌كی دوورودرێژی چه‌ند جه‌نگێكی بچوك، به هاوته‌ریبی شه‌ڕه گه‌وره‌كه، هه‌روه‌ها یه‌كه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به جیا جیا كار ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌ی هائاریتسی ئیسرائیلی، به‌مجۆره وه‌سفی دیمه‌نی موسڵی كردبوو.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، ئامانجی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا شار‌و شارۆچكه و گونده به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ده‌روبه‌ری موسڵی دووه‌م گه‌وره شاری عێراق ده‌بێت، كه داعش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه داگیری كردوه.
سوپای عێراق و هێزه‌كانی تر كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌موویان له‌دژی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌جه‌نگن، به‌ڵام ركابه‌ریی نێوانییان تونده، گه‌یشتوه‌ته ئاستی رق لێبوونه‌وه، هه‌ر لایه‌ك له نزیكه‌وه چاودێری چالاكییه‌كانی لایه‌كه‌ی تر ده‌كات، به‌ڵام هێزه‌كان هه‌موویان به هێواشی به‌ره‌و ده‌روروبه‌ی موسل ده‌جوڵێن.
هائاریتس باسی ئه‌وه ده‌كات، كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا، یه‌كێك له توندترین جه‌نگه‌كان هه‌ڵگیرسا له شارۆچكه‌ی باشیك، هه‌ر له‌و كاته‌دا داعش له زۆرینه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، بوونی نه‌ما، باشیك به خاڵێكی ستراتیژی و یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می شه‌ڕه‌كه داده‌نرێت، پێشتر نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له شارۆچكه‌كه‌دا ده‌ژیان، كه زۆرینه‌یان كریستیان و ئێزدی بوون، كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی داعش له شاره‌كه هه‌ڵاتن و ئاواره بوون، باشیك ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی موسڵ و به چه‌قی ناوچه‌ی نه‌وتی داده‌نرێت.
له كاتژمێره‌كانی یه‌كه‌می سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ده‌شتی به‌رفراوانی نه‌ینه‌وادا به‌ره‌وپێش چوون، له دووری سێ میل له ماڵه‌كانی باشیك، هه‌ندێك له پیشمه‌رگه‌كان له ماڵه چۆڵكراوه‌كانی گوندێكی نزیك باشیك سه‌رخه‌وێكیان شكاند.
له خۆرهه‌ڵاتندا ئۆتۆمبێل و تانك و زرێپۆشه‌كان، ده‌ستیان به جوڵه كرد، به‌ڵام بواری ئه‌وه نه‌بوو كه ئۆتۆمبیله‌كان هه‌موو پیشمه‌رگه‌كان كۆبكاته‌وه، بۆیه به‌پێ به‌ره‌و پێش ده‌چوون.
له هه‌مان كاتدا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، بۆمبارانی ئامانجه دیاریكراوه‌كانیان ده‌كرد و پشتیوانی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد، شانبه‌شانی هاویشتنی هاوه‌ن و موشه‌ك و هێرشی تۆپخانه جۆراوجۆره‌كان.
هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی ئه‌ندازه‌یی قورسیش له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه بوون، هه‌روه‌ك فڕۆكه‌كانی سیخوڕیی ئه‌مریكاش، به ئاسماندا ده‌سوڕایه‌وه و چاودێری دیمه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد له دووری چه‌ندین میل له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌وه، ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی ئامێرێكی مۆتۆرۆلاوه توانیویه‌تی گوێ له دوو چه‌كداری داعش بگرێت، كه په‌یوه‌ندییان به ناوه‌ندی سه‌ره‌كییانه‌وه كردوه له موسڵ و گوتویانه، ئێمه رووبه‌ڕووی مردن ده‌بینه‌وه.
هائارێتس جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هێواشی پرۆسه‌ی سه‌ربازی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، به‌هۆی نه‌بوونی رێككه‌وتنێكه له نێوان ئه‌و هێزانه‌ی رووبه‌ڕووی داعش ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م چوونه پێشی شه‌ڕه‌كه.
له‌وانه‌یه قوربانی زیاتریشی لێبكه‌وێته‌وه، پێویسته سوپای عێراق خۆی بچێته موسڵه‌وه، به‌ڵام رۆحی جه‌نگانی سوپا دوای دوو ساڵ له تێكشكانه شه‌رمه‌زاركه‌ره‌كه‌ی له موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، هه‌موو پرۆسه‌كه ده‌خاته گومانه‌وه، هه‌روه‌ها مه‌ترسی له سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی نێوان سه‌ربازه‌كان و خه‌ڵكیش هه‌یه، كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن و نزیكه‌ی ملیۆنێك خه‌ڵكی سوننه، تا ئێستا له موسڵ ده‌ژین.