کۆمەڵگای بەهاییەکان: ئێران شێوەکانی بێ دەنگی سەرکوتی هەڵبژاردووە

0

نوچە-ئاژانسەکان

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهاییەکان دەڵێت: کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی سەرکەوتی زیاتری  کەمینەی بەهاییەکان، سیاسەتی هەمیشەیی خۆی درێژە پیدەدا، سەرباری بەڵێن و بانگەشەکانی حەسەن روحانی، سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە سەرکەوت و هەڵاواردن، شێوازەکانی بێ دەنگی سەرکوت و داپڵۆسینی هەڵبژاردووە.

کۆمەڵگای بەهاییەکانی جیهان، لە راپۆرتێکی ١٢٠ لاپەرەییدا دەڵێت: دەوڵەتی روحانی کەمپەینی دنەدان و نەفرەتی لە دژی بەهاییەکان توندتر کردۆتەوە. بٶ نمونە زیاتر لە ٢٠ هەزار راپۆرت و پڕوپاگەندەی لە دژی بەهاییەکان لە ئاستی میدیاکانی ئەم وڵاتە بڵاو کردۆتەوە.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدات، لە سەرەتای هاتنە سەر دەسەڵاتی حەسن روحانی، وەک سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە بە لانیکەمەوە ١٥١ هاووڵاتی بەهایی دەستگیر کراون و لانی کەم ٣٨٨ کەیسی هەڵاواردنی ئابوری و هەڕەشە و تۆقاندنی بۆ داخستنی دوکانەکان لە دژی بەهاییەکان ئەنجام داوە.

بانگی دۆگال، نوێنەری باڵای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهاییەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەیەوە دەڵێت: لە سەر یەک ئەوەی دەیبینین، گۆڕین شێوازی گشتی تاکتیکەکانی ئێرانە لە چەوساندنەوە  وهەڵاواردن لە دژی بەهاییەکان، کە رژێمی ئێران هەوڵی داوە لەم رێگەوە سیاسەتی لەناوبردنی بەهاییەکان پەردەپۆش بکات.

حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهاییەکان وەک ئایینێکی فەرمی هەژمار ناکات و وەک”فیرقەی ظالە”ناوی لێ دەبات.

بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ساڵی ٢٠٠٥ بەدواوە زیاتر لە ٨٦٠ بەهایی دەستبەسەر و دەستگیر  کراون و، نزیکەی ٢٧٥ کەسیش خراونەتە زیندانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com