
به‌رێز/ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز /په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رێز/حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاشكرایه به‌پێی هه‌موو بنه‌ماكانی ئایینی ویاسایی ژیانی مرۆڤ بایه‌خ و گرنگی فره‌ی هه‌یه ، و هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ێكیش بۆسه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی هاوولاتیانیش هێلی سووره وهیچ خاوه‌ن ویژدانیكی زیندوو قه‌بووڵی نیه ، بۆیه ئێمه له رێكخراوی (ژیان) ی ته‌ندروستی زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ر كارێك ده‌كه‌ین ببێته هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان له‌میانه‌شدا گیان له‌ده‌ستدانی ئافره‌تێك له‌شاری هه‌ولێر له ژێرده‌ستی به‌ناو شێخێك كه گوایه (جنی) له‌له‌شدایه ، و لێدانی ئافره‌ته‌كه تا گیان له ده‌ستدانی به‌تووندی ئیدانه ومه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه سنوورێك بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دابنین ، كه به‌كاره دزێوه‌كانیان ژیان و ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسیه‌وه ، چیتر نه‌رمیان به‌رامبه‌ر نه‌نوێنن وبه‌توندی سزایان بده‌ن .
ئومێدیش ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانی ئایینی و سه‌رجه‌م زانایان و شێخانی به‌رێزی ته‌ریقه‌ت رێگانه‌ده‌ن ناوی به‌رزیان له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نامه‌سئول بشێوێندرێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاك وبێ بوونی هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی وشه‌رعی بۆ چاره‌سه‌ری ئایدز وشێرپه‌نجه و جن بۆ به‌ده‌ستهێنانی دینار و دۆلار به‌كاربهێنن
ده‌سته‌ی كارگیری
رێكخراوی (ژیان) ی ته‌ندروستی