نوچه- ئه‌لقه‌به‌س
كێشه‌ی شه‌ڕی موسڵ ئه‌وه‌یه ده‌می برینه كۆنه‌كان ده‌كاته‌وه، برینی كێشه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و تاییفییه‌كان، كه چه‌ندین ساڵه به هه‌ڵواسراوی و بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌وه، ئه‌و كێشانه ئه‌گه‌ر له شه‌ڕی موسڵدا بوروژێنرێنه‌وه، ئه‌وا هه‌رگیز ناوه‌ستنه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن بۆ هه‌تا هه‌تایه، به‌ڵكو وه‌ك ئاگری ژێر كا گڕ ده‌گرن و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ش توش ده‌كات، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌شداری زۆرییان هه‌یه له پێكهاته‌ی دانیشتوانی موسڵ.
بابه‌تی كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له هه‌ستیارترین و مه‌ترسیدارترین كێشه‌كانن له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌و كێشانه له عێراقدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ركه‌وتن دوای هه‌ڵوه‌شانی خه‌لافه‌تی عوسمانی، پاشان داگیركاری به‌ریتانیاش قوڵتری كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ ناوچه‌كه ئاماده‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین شه‌ڕی راشكاوانه‌ی ئه‌و كێشه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی و سیاسییه‌یه، دۆخه‌كه لایه‌نه ته‌قلیدییه ئیقلیمییه‌كانی شه‌ڕه‌كه، تێده‌په‌ڕێنێت و لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌گرێته‌وه، وه‌ك گرنگیدانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا به شه‌ڕه‌كه.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی له دژی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی نیشتمانی و حه‌شدی هۆزه‌كانن، ئه‌مه جگه له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و توركیا و ئێران.
پێكدادانی پێشبینی كرا‌و له نێوانه‌هێزه‌كاندا به‌مشێوه‌یه، پێكدادانی كورد- عه‌ره‌ب… سوننه – شیعه… له‌وانه‌یه كورد – كوردیش رووبدات، ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌كان راده‌كێشێته ناو ململانێكه‌وه.
كیشه گه‌وره‌كه له‌و پێكدادانه‌دا نیه، به‌ڵكو له به‌ڕیوه‌بردنی موسڵدایه دوای رزگار كردنی له‌ده‌ستی داعش، به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی پێشتر باسكران.
دۆخی شه‌ڕی موسڵ، هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌هیچ جۆرێك ئاسان نابێت، به‌ڵام رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه هه‌ر رووده‌دات و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ده‌بێت، له‌وانه‌یه له كۆتاییدا ببێته په‌ندێك بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه، كه چاره‌سه‌ر ته‌نها له ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نیدایه، كه یاسا تێیدا سه‌روه‌ر بێت نه‌ك عه‌قیده و نه‌ته‌وه و تایفه.