نوچه- ئه‌لجه‌زیره
رون بن یشای، شاره‌زای بواری سه‌ربازی له رۆژنامه‌ی ” یه‌دیعوت ئه‌حرونوت”ی ئیسرائیلی ده‌ڵێت، سوپای ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات سود له‌و شه‌ڕانه وه‌ربگرێت، كه له شاری موسڵدا رووده‌ده‌ن له دژی رێكخراوی داعش، چونكه ئه‌و جۆره شه‌ڕه وه‌ك ئه‌و شه‌ڕانه وایه كه ئیسرائیل له خاكی فه‌له‌ستیندا رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
بن یشای گوتی، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵدا، تونێلی هێرش كردن و قه‌ناسه و هێزی تایبه‌ت بۆ گرتنی گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ئه‌منیی بۆ سوپای ئیسرائیل روون بوه‌وه، ئاشكراشی كرد كه شێوازه سه‌ربازییانه‌ی داعش به‌كاری ده‌هێنێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له شه‌ڕی داهاتوودا له دژی سوپای ئیسرائیل به‌كاری ده‌هێنێت.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد، شه‌ڕی موسڵ تازه ده‌ستی پێكردوه، ئه‌وه روون بوه‌ته‌وه، كه ئه‌و رێگایانه‌ی داعش بۆ شه‌ڕكردن به‌كاری ده‌هێنێت هاوشێوه‌ی رێگاكانی حه‌ماسه، به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی داعش له موسڵ ده‌یكات، ده‌توانرێت وه‌ك شه‌ڕی مافیایی وه‌سف بكرێت و تیشك ده‌خاته سه‌ر ناوچه نیشته‌جێبوونه‌كان و، ده‌توانێت له‌كاتی پێویستدا خۆی له نێوان دانیشتوانه‌كانیدا ون بكات.
بن یشای، كه په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل‌دا هه‌یه، جه‌ختی كرده‌وه كه ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له موسڵ كه‌مه، له هه‌شت هه‌زار چه‌كدار تێناپه‌ڕێت، كه له موسڵ و شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا بڵاو بوونه‌وه، ئه‌وان رووبه‌ڕووی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه كه زۆر به پرۆفیشناڵانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه راهێنانیان پێكراوه، ده‌بنه‌وه، ئه‌مه جگه له میلیشیا شیعه و سوننه‌كان كه له‌پاڵ سوپای عێراقدا ده‌جه‌نگن.
بن یشای هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كۆی گشتی ئه‌و هێزانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر داعش، ده‌گاته نزیكه‌ی 35 هه‌زار جه‌نگاوه‌ر، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه چه‌كدارێكی داعش به‌رامبه‌ر 4 جه‌نگاوه‌ری عێراقییه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای زۆر ژماره‌ی هێزه عێراقییه‌كانیش له به‌رامبه‌ر ژماره‌ی چه‌كدارانی داعشدا، هه‌لی سه‌ركه‌وتن زامن ناكه‌ن، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه كه له شه‌ڕه‌كانی داهاتوودا، رێكخراوه دژه‌كانی پێی رووبه‌ڕووی ئیسرائیل ده‌بنه‌وه، جا له لوبنان بێت یا له سوریا یان له غه‌ززه.