ئەنلجلینا جولی دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ لای براد بیت

0

نوچە.نێت

 

بە پێی ماڵپەری HollywoodLife.com، ئەکتەری بەناوبانگی هولیوود ئەنجلینا جولی، ئەیەوێت بگەرێتەوە بۆ لای هاوسەرەکەی براد بیت کە ماوەی ٢١ ساڵە پێکەوەن. دەیەوێت واز لە بابەتی جیابونەوە بێنیت.
ئەو ماڵپەرە ئەوەی خستە روو کە ئەنجلینا و براد بیت لەسەر لێواری روخاندان و هیچ گەشبینیەک نەما بۆ گەرانەوە بۆ لای یەکتر بەڵام لەپر ئەنجلینا بریاری گۆریوە و دەیەوێت واز لە بابەتی جیابونەوە بێنێت.
هەر بە پێی ئەو سەرچاوە،ئاشکرایدەکات کە” هۆکاری گەرانەوەی ئەنجلینا بۆ لای براد بیت، مناڵەکانە چونکە زۆر پرسیار دەکەن لەسەر باوکیان ، لەوانەشە ئەنجلینا نەتوانێت لەبراد بێت دورکەوێتەوە”.

ئەو ماڵپەرە باس لەوە دەکات کە ئەنجلینای تەمەن ٤١ ساڵ ، بەبێ ئەوەی فکر لە دواتر بکاتەوە کە جیابونەوەی ئەو کاریگەری لەسەر مناڵەکان دروست دەکات بەخێرای بابەتی جیابونەوەی خستە دادگا، لە ئێستادا مناڵەکان داوای باوکیان دەکەن و پرسیاری زۆر دەکەن”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەش دەکات کە بابەتی جیابوەنەوەکە گەشتوەتە کۆتایی، بەڵام سەخت نیە کە ئەگەر ئەنجلینا لە کۆتایدا رایبگرێت و بگەرێتەوە، چونکە پێدەچێت ئەنجلینا هەستی بە لەدەستدانی خۆشەویستەکەی کردوە کە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ پێکەوە ژیاون بە خۆشەوییستی”
لە کۆتاییدا ئەو سەرچاوە دەڵێت” بابەتی ئەنلجینا جولی و براد بێت وەک دیوارێکی سەهۆڵ وایە خەریکە دەست بە توانەوە دەکات، ئەوەش گەشبینیە”
angelina-jolie-tatoo

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com