
باوكی بكوژه‌كه‌ی رێباز: با كوڕه‌كه‌م له سێداره بدرێت
فه‌رمان چۆمانی
رووداو- رانیه
باوكی بكوژی رێباز ره‌حیم رایده‌گه‌ێنێت، هه‌مان داوای كه‌سوكاری رێباز‌و خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تیمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت هێمنی كوڕم له سێداره بدرێت.
مه‌حمود خدر حه‌مه‌د، باوكی هێمن كه بكوژی رێبازه، به‌ماڵپه‌ڕی (رووداو)ی راگه‌یاند “من‌و كه‌سوكاره‌كه‌م هه‌مان داواكاری كه‌سوكاری رێباز‌و خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تیمان هه‌یه‌و داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به زووترین كات هێمنی كوڕم له‌سێداره بده‌ن، پڕ به‌دڵ حه‌زم ده‌كرد هه‌واڵی ئه‌وه‌م بۆ هاتبا كه كوڕه‌كه‌ی منیان كوشتبا نه‌ك كوڕه‌كه‌م كه‌سێك بكوژێت‌و ته‌رمه‌كه‌ی فڕێبدات”.
باوكی هێمن گوتی “2 مانگ بوو هێمنم له‌ماڵه‌وه ده‌ركردبوو، چونكه زۆر زیانی به‌ئێمه ده‌گه‌یاند، به‌ڵام هه‌رگیز پێشتر تاوانی ئه‌نجام نه‌دابوو”.
دوای كوژرانی رێباز ره‌حیمی 25 ساڵ له‌لایه‌ن هێمنی هاوڕێیه‌وه له رۆژی 31/1/2012و فڕێدانی بۆناو ئاوی گه‌لی عه‌لی به‌گه‌وه خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی بۆماوه‌ی 5 رۆژ رێگه‌ی سه‌ره‌كی چۆمان حاجی ئۆمه‌رانیان گرت‌و له‌و ماوه‌دا هاتوچۆی بازرگانی‌و گه‌شتیاری له‌و رێگه‌وه بۆ ئێران ئه‌نجام نه‌درا.
مه‌حمود خدر گوتی “دوای ئه‌وه‌ی هێمن تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو چووبووه لای براكه‌ی كه پۆلیسی كاره‌بای سۆرانه‌و گوتبووی: شۆفێرێكی چۆمانم كوشتووه، براكه‌شی به‌په‌له به دایكی ده‌ڵێت‌و دایكیشی ده‌ڵێت: بڕۆ خێرا هێمن ته‌سلیمی پۆلیسی بكه، له‌و كاته‌دا هێمن به‌په‌له ته‌له‌فۆن بۆ ته‌كسییه‌ك ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی خۆی ونبكات، به‌ڵام هێرشی كوڕم پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن”.
به‌پێی دانپێدانانه‌كه‌ی هێمن له پۆلیسی فریاكه‌وتن “سه‌ره‌تا هێمن ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رێبازی رفاندووه، دواتر ویستوویه‌تی بیفرۆشێت‌و له‌گه‌ڵ رێباز كێشه‌یان لێ په‌یدا بووه‌و رێبازی كوشتووه”
باوكی هێمن ده‌ڵێت “هێمن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه ئه‌و كوڕه‌ی كوشتووه، چونكه ماڵی خۆی نییه‌و له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌ژیان، كاتێ هێمنیشم ده‌ركرد، بووكه‌كه‌م لای من بوو، رۆژی رووداوه‌كه من له هه‌ولێر هاتمه‌وه له‌وكاته‌شدا بووكه‌كه‌م به‌ته‌نیا هاته‌وه خۆم لێ توره كرد بۆئه‌وه‌ی بزانم له‌كوێ بووه، گوتی بابه له‌گه‌ڵ هێمن چوو بووین خانوو به‌كرێ بگرین‌و ماڵ ده‌كه‌ین، منیش گوتم خواده‌كات ئێوه ئه‌وه ده‌كه‌ن من مه‌منونی خوا ده‌بم‌و هه‌موو شتێكی ناوماڵتان بۆ ده‌ركڕم”.
باوكی هێمن گوتیشی “نه‌مزانی بووكه‌كه‌م درۆم له‌گه‌ڵ ده‌كات، كاتێك پۆلیس گوتی ده‌مانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژنی هێمن بكه‌ین، گوتم ده‌ستت له‌گه‌ڵ هێمندا نییه له‌و كوشتنه‌دا، ئه‌و سوێندی خوارد كه ئاگادار نییه، كه‌چی به ته‌له‌فزیۆن بیستم كه دانی پێداناوه”.