نوچە.نێت
گۆرانی بێژی ئەمریکی جانیت جاکسون، خوشکی هونەرمەندی کۆچکردو مایکل جاکسون، بە حجابەوە بەشەقامەکاندا لەگەڵ هاوسەرە قەتەریەکەی “وسام مانع تەمەن 40 ساڵ بۆ کرینی کەلو پەلی مناڵەکەیان بینران.
جانێت لە ساڵی 2012 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە ، لەئێستادا تەمەنی ٥٠ ساڵە ، دوو گیانە، چاوەریی مناڵی یەکەم دەکەن ، هەربۆیە لەئاهەنگی کردنەوەی فیلمە نوێکەی ئاشکرایکرد ، کە بەهۆی دوو گیانیەکەیەوە تاماوەیەکی نادیار گەشتە هونەریەکانی رادەگرێت.
لەلایەکی تر زۆرێک لە هەوادارانی جانێت گومانیان لا دروست بوە کە ئایا جانێت بریاری داوە جحجاب بپۆشێت، ئەم گومانە بە نادیاری ماوەتەوە ،ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە راگەیاندنەکان چاوەرێی وەڵامیان نەکردوە، تەنیا وێنەکەیان بڵاو کردوەتەوە.


