نوچه- واشنتۆن پۆست
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌یه‌وێت پێش ته‌واو بوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی، موسڵ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش كۆنترۆڵ بكرێته‌وه، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ گره‌نتی سه‌ركه‌وتن نییه، به تێڕوانین له شكسته‌كانی پێشووی ئه‌مریكا له عێراق.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌سته‌مه گومان له‌وه بكرێت، كه هێرشی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و میلیشیا جۆراوجۆره‌كان، به پاڵپشتی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌توانێت له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ست بهێنێت له موسڵ.
به‌ڵام ئه‌زمونه شكستخواردوه‌كانی پێشوو له عێراق، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه شكاندنی داعش به‌نده به هۆكاری ناسه‌ربازییه‌وه، له‌وانه تێچووی مرۆیی و ماددی و تا چه‌ند ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییانه جێبه‌جێ ده‌كرێن كه هه‌ن، هه‌روه‌ها روونی كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:
- ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ساڵی 2003 شكستیان هێنا.
- له ساڵی 2007 شكستیان هێنا.
- سه‌ركه‌وتنیشییان له موسڵ له چوارچێوه‌ی گوماندایه.
ئاسته‌نگه‌كان
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌و كاره دڕندانه داوه، كه میلیشیا شیعه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامیانداوه له كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره سوننه نشینه‌كان، ده‌ڵێت، ده‌توانرێت رێگه له دوباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه بگیرێت له‌و كه‌مپانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له ده‌ره‌وه‌ی شاری موسڵ دروستی كردون، ئه‌گه‌ر بێت‌و پشكنینی ئاواره‌كان ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن نه‌ك میلیشیاكان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئاسته‌نگی دووه‌م پێكدادانی هێزه‌كانه، ده‌بێت رێگری بكرێت له پێكدادانی نێوان:
- میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران
- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان
- هێزه‌كانی توركیا و چه‌كدارانی هۆزه سوننه‌كان
روونیشی كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌م هێزانه هه‌وڵی چوونه ناو موسڵ و كۆنتڕۆڵكردنی خاكی ده‌وروبه‌ری ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌شی به گرژییه‌كانی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆككۆماری توركیا و، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له شه‌ڕی موسڵدا، گوتی:
- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و میلیشیا شیعه‌كان، ئه‌گه‌ری به‌گژیه‌كداچوونیان هه‌یه.
- ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له‌وه‌ی كه ده‌بێت رێگری بكه‌ن له هه‌ڵگیرسانی ململانێی تایفه‌گه‌ری له موسڵدا.
- واشنتۆن و به‌غدا، ناتوانن كۆنترۆڵی میلیشیا شیعه‌كان بكه‌ن.
رێوشوێنه‌كان
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بتوانریت به‌ر به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ بگیرێت دوای داعش، ئه‌وا ده‌بێت زنجیره‌یه‌ك یه‌كلاكردنه‌وه له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی زۆرینه شیعه و سوننه و كورددا، بكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌قامگیری راسته‌قینه پێویستی به‌وه هه‌یه، كه به‌غدا سیاسه‌تی لامه‌ركه‌زییه‌ت په‌یڕه‌و بكات له موسڵ و ناوچه سوننه‌نشینه‌كانی تر، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش بگاته رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به سنوره‌كان و داهاتی نه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌بێ رێككه‌وتن له‌سه‌ر مه‌له‌فی پێشمه‌رگه ناكریت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا، پێویستی به ئاماده‌یی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا هه‌یه له عێراق، له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی.
رۆژنامه‌كه به‌وه كۆتایی پێهێناوه كه ده‌بێت باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بنه‌مای ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ عه‌بادی و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا دابنێت، به‌جۆرێك ئه‌وه‌ی دوای ئۆباما دێته سه‌ر حوكم ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كاته‌وه كه ئۆباما تێیكه‌وت، ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بوو له عێراق.