عێراق و كوردستان لهدوای ئازادكردنی موسڵ
بەهرە حەمەڕەش: پرۆسهی ئازادكردنی موسڵ دهستپێكراوه، ئایا ئهو گرفتانهی دوای ئازادكردنی موسڵ بۆ كورد دێنه پێش چین و چاوهڕوانی چی دهكرێت ؟
نهمانی داعش لهموسڵ، نهمانی مهترسییه لهسهر كوردستان ؟
لهڕووی سیاسی و جوگرافی و سهربازییهوه، هیچ مهترسییهك لهدوای نهمانی داعش لهموسڵ چاوهڕوانكراوه بۆ كوردستان ؟ ئهگهر چاوهڕوانكراوه ئهو مهترسیانه چین ؟
ئایا سێبهر و مهترسی ئیسلامی توندڕهو لهسهر كوردستان نامێنێت ؟
كورد دهبێت چۆن خۆی ئامادهبكات بۆ قۆناغی دوای داعش لهموسڵ ؟
چی بكات بۆ ئهوهی ئهو مهترسیانهی ههستپێكراون كهم بكرێنهوه ؟
پهیوهندییهكانی ههولێرو بهغدا چۆن دهبن و دهبێت چۆن بن ؟
دیلان سەعیدی:
یەکەم هەنگاوی هەڵەی کوردە، بەڕێز بارزانی سەرۆکی هەریم رایگەیاند، کە هیچ رێککەوتنێکی سیاسی بۆ ئیدارەی موسڵ لە نیوان کوردوستان و ئێراق و ئەمریکا واژۆ نەکراوە. تەنیا ئەوە نەبێت کە لیژنەیەکی هاوبەش پێکهاتووە، کارەکان تاوتۆی دەکات.
وادیارە دیسان ئەمریکا و ئۆباما، کوردیان کردووەتە فیدای عەرەب و گوشاریان خستووەتە سەر کورد، کە بێ مەرج پلانی ئۆباما و عیبادی جێ بە جێ بکات.
ئەمە مەترسییە بۆ کورد پاش ڕزگاری موسڵ، دووەم خاڵی بەرچاو لەم شەڕەدا، کە بە زەرەری کوردە ئەوەیە، کە کورد لە ڕزگارکردنی موسڵدا نابێ بچێتە ناو شاری موسڵ، بەداخەوە کورد ئەمەشی قەبوڵ کردووە، کە بە روونی پاشەکەشی کوردە کە بەداییم و تا چەند ساڵ پێش ئیستاش لە سەری سوور بوو، کە موسڵ شارێکی دێرنی کوردانە هەر لە سەردەمی عوسمانییەوە، بەڵام پاشان تەعریب کراوە و عەرەب وەک داگیرکەر لەم ناوچەییەدا نیشتەجێ بووە و جێگای عەرەبستان.
سونەکانی ناوچەیە و پاش ماوەکانی بەعس و داعش، ئێران ، عێراق، سوریەو روسیا، شەڕو خۆاستی ئەم بەرانە و ئاراستەی کارەکان بەرەو کوێ دەڕوات دەبێتە حەڵەب یا چارەسەر دەبێت؟ ڕۆژئاوا وبە تاێبەت ئەمریکا و فەرەنسا و ئینگلیستان، رۆڵی سەرەکی دەگێڕن کە ئەم ئەگەرانە بە کام ئاقاردا دەڕۆن؟ چیبکات؟ کورد دەبێت لەم شەڕەدا پێویستە کورد هەر چەندێک بۆی بکرێت، ناوچەکە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی کە لە ئەگەری شەڕ لەگەڵ هیلالی شیعە یا شوڤنیستی عەرەب و تورک، کارتێکی براوەی بەدەستەوە بێت هاوکات زیاتر و پتەوتر هاوپەیمانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەڕۆژ بکاتەوە.
کورد دەبێ لە ئاگری شەری هیلالی شیعە و سونە، لایەنگری هیچ لایەک نەکات و خۆی لە شەڕ بپارێزیت، لێگەڕێ شەڕی ئەم دوو لایەنە، کە دوژمنانی دێرینی کوردن، بێ هێزیان بکات. ئایا شەڕی هیلای شیعە و سونە لە موسڵ هەروەها لە ناوچەکەدا بە زەرەری کوردە ؟ پێموایە تا شەری دوژمنانی کورد بەردەوام بێت لە بەرژەوەندی کوردە لە هەر چۆراپارچە ، دۆستاییەتی و هاوپەیمانی دوژمنانی کورد ئێران و ئێراق تورکییە و سوورییە ، ئەنفاڵ و کوشتاری کوردی بەدواوەییە ، شەڕی ئەمانە لەگەڵ یەکتر، بێ هێزی بۆ داگیرکەرانی کوردوستانە و، بەهێز بوون و سەربەخۆیی کوردوستانی بە دواوەیە.