نوچە-باشگاه خبرنگاران
فەڕەنسا و ئەمریکا رایانگەیاند: لە دوای ئازادکردنەوەی موسڵ، شاری رەقەی سوریا، ئامانجی دوایی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، فڕانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەڕەنسا جەختی لەوە کردۆتەوە، لە دوای گرتنەوەی شاری موسڵ، دەبێت شاری رەقە لە سرویا بکرێتە ئامانجی هێرشەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.
ئانتۆنی بلینکێن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەم بارەیەوە رایگەیاندووە: ئەنجام دانی دوو ئۆپەرایسۆن لای ئێمە دیاریکراوە، یەکیان موسڵ لە عێراقە و ئەوەی دیکەیان شاری رەقەیە لە سوریا.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: رەقە پایتەختی راستەقینەی داعشە، بۆ ئەنجام دانی هێرشە دەرەکیەکانی لێرەوە پلانەکانی خۆی دادەڕێژێت.
لە سوریا شاری رەقە گەورەترین شاری ژێر کۆنتڕۆڵی داعش هەژمار دەکرێت.