عێراق و كوردستان له دوای ئازادكردنی موسڵ
به‌هره حه‌مه‌ڕه‌ش: پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ ده‌ستپێكراوه، ئایا ئه‌و گرفتانه‌ی دوای ئازادكردنی موسڵ بۆ كورد دێنه پێش چین و چاوه‌ڕوانی چی ده‌كرێت ؟
نه‌مانی داعش له‌موسڵ، نه‌مانی مه‌ترسییه له‌سه‌ر كوردستان ؟
له‌ڕووی سیاسی و جوگرافی و سه‌ربازییه‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌دوای نه‌مانی داعش له‌موسڵ چاوه‌ڕوانكراوه بۆ كوردستان ؟ ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانكراوه ئه‌و مه‌ترسیانه چین ؟
ئایا سێبه‌ر و مه‌ترسی ئیسلامی توندڕه‌و له‌سه‌ر كوردستان نامێنێت ؟
كورد ده‌بێت چۆن خۆی ئاماده‌بكات بۆ قۆناغی دوای داعش له‌موسڵ ؟
چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی هه‌ستپێكراون كه‌م بكرێنه‌وه ؟
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا چۆن ده‌بن و ده‌بێت چۆن بن ؟
فەرهاد محەمەد :
ئازادكردنی موسڵ و
شێوازێكی نوێی پەیوەندی نێوان كوردستان و عێراقدا
ئاریان رەشید
كورد له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گیروگرفتی قووڵی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه، دوای ڕزگاركردنی موسڵ كێشه‌كان ئاڵۆزتر‌و قه‌به‌تر ده‌بن، توانای چاره‌سه‌ركردنیشیان له‌سه‌ر ئیراده‌و ویستی ئه‌و نوخبه حوكمڕانه ده‌وه‌ستێته‌وه، كه كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، چونکە:
ده‌كرێت گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه سروشتی كێشه‌كان دوای موسڵ به‌م جۆره ده‌بێت یه‌كه‌م : له ئاستی ناوخۆیی: فشار‌و توڕه‌یی خه‌ڵك، ده‌رئه‌نجامی ناله‌باری دۆخی دارایی و شێواوی فه‌زای سیاسی و نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی، به‌رچاو له‌سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
دووه‌م: له ئاستی هه‌رێمی: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی شێوازێكی توندتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و،
كێشه‌ی سنوره نوێیه‌كان و ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان، سروشتێكی ئاڵۆز‌و پڕ گرێ و گۆڵه دێنێته ئاراوه، كه ده‌كرێت ململانێكان بۆ ئاستی پێكدادانی سه‌ربازی و به‌كارهێنانی هێز به‌رز.
سێیه‌م: له ئاستی جیهانی: ده‌كرێت ئاستی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورد، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئێستادا هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیداره به‌بونی داعشه‌وه نزم ببێته‌وه‌و، كورد ئه‌و به‌ها گرنگه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌مێنێت.
بێگومان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی داعش بۆ سه‌ر كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوه‌وه دروستی كردوه به ئازادكردنی موسڵ به‌ته‌واوی كه‌مده‌بێته‌وه، له‌و ڕوه‌ی ئه‌گه‌ر داعش نه‌توانێت به‌رگری له موسڵ بكات و موسڵ له‌ده‌ستبدات، ئه‌وا بڕوا‌و متمانه‌ی سه‌ربازانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دووچاری داڕمان ده‌بێت. هه‌رچه‌نده ناتوانین وێنای ئه‌وه بكه‌ین كه چیتر داعش به‌ته‌واوی له‌به‌ین ده‌چێت و بنبڕ ده‌بێت، به‌ڵكو هه‌میشه داعش و شێوه تێڕوانینی داعشیانه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كراوه ده‌بن و، ده‌كرێت له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا سه‌رهه‌ڵبده‌ن، به‌ڵام بێگومان له دوای تێكشانیان چیتر ئه‌و هێزه‌ی جاران نابن، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جه‌وهه‌ریه ئه‌وه‌یه، كه له‌ناوچونی داعش له ناوچه‌كه‌دا ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ویش گروپه شیعه په‌ڕگیره‌كانه كه مه‌ترسیان له مه‌ترسی داعش كه‌متر نیه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له قۆناخی شه‌ڕی داعشدا له‌ژێر ناوی شه‌ڕی دژ به تیرۆردا هاوكاری گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن ، ئه‌وا له دوای داعش و له قۆناخی ململانێی هێزه شیعه‌كان، به پاساوی ناوخۆیی بونی كێشه‌كه ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیدانه كۆتاییان دێت.
سێبه‌ری ئیسلامی توندڕه‌و، له لایه‌ك گرێدراوی كولتورو تێڕوانین و دنیابینی تاكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌یه، بۆ مرۆڤ و بوون و خوا‌و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت و له لایه‌كی تر په‌یوه‌ستی ئه‌و پشێویه سیاسی و دواكه‌وتوییه ئابوری و فه‌ساده ئیداری و نادادپه‌روه‌ریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه، كه ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی پێده‌ناسرێته‌وه.
لێره‌شه‌وه هه‌م خه‌باتێكی ئایدۆلۆژیكی دژه ئیسلامی و، هه‌م شۆڕشێكی كولتوری و په‌روه‌رده‌یی به‌رفراوان به ئاراسته‌ی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له هزرو تێڕوانینی تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه، زامنی سڕینه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی هزری داعشیزم و گروپه ئیسلامیه ڕادیكاڵه‌كانه.
به هه‌مان شێوه‌ش شۆڕشێكی چاكسازی، له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئابوری و سیاسی و دارایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابوری و دزی و تاڵانكاری و به‌دیهێنانی لانی كه‌می دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری، سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سته‌و تاقمی ڕادیكالی ئیسلامی بۆ ئه‌وپه‌ڕی توانا كه‌مده‌كاته‌وه.
بێگومان هه‌موومان ده‌زانین، كه كورد پێویسته چی بكات لانی كه‌م له ئاسته هه‌ره ساده‌كه‌یدا. یه‌كه‌م هه‌نگاوێك كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێی هه‌ڵبسێت به‌دیهێنانی ئاشتی نیشتمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بۆ ده‌زگا یاساییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و، هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی گرنگ به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی هه‌ڕێم، كه ئه‌مه له لایه‌ك ده‌بێته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی تاكی كورد به حكومه‌تی كوردی و له لایه‌كی تر سه‌رنجی مرڤی كورد به‌ره‌و كێشه گه‌وره‌تره‌كان و، بابه‌ته نیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ڵده‌كشێت. دروستكردنی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی كوردی ( كه له ئه‌مڕۆدا وه‌كو خه‌ونێكی شاعیرانه‌ی لێهاتوه) – كه‌س متمانه‌ی پێی نه‌ماوه- پێداویستیه‌كی پله‌یه‌كی قۆناخی دوای موسڵه، تا بتوانرێت به‌هۆیه‌وه سروشتێكی یاسایی و داموده‌زگایی به‌كێشه ڕێتێچوه‌كانی داهاتوو ببه‌خشێت.