نوچه‌نێت- ئه‌لجه‌زیره
بوعاز بیسموت نووسه‌ری رۆژنامه‌ی “ئه‌مڕۆی ئیسرائیل” ده‌ڵێت، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له ئیسرائیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه شه‌ڕی موسڵ داعش له ناو نابات له رووی فیكری و ئایدۆلۆژییه‌وه، سه‌ره‌ڕای كاركردن بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ستی به سه‌ردا گرتوون له عێراق.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كانی ئیسرائیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دۆخی موسڵ جیاوازه، به هۆی بوونی نه‌وت و ئه‌و داهاته داعش لێیه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به ئاسانی واز له شاره‌كه ناهێنێت، رێگه‌ش به ئه‌ندامه‌كانی نادات پاشه‌كشه بكه‌ن و له گه‌ڵ خه‌ڵكی سڤیلدا تێكه‌ڵ ببن.
ئه‌و نووسه‌ره ئیسرائیلیه پێیوایه، كه شه‌ڕی موسڵ ره‌هه‌ندی سیمبولی هه‌یه، له‌و شاره ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش له حوزه‌یرانی 2014 دروستكردنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند، چه‌ندین جاری تریش سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردوه به‌بی دیاریكردنی كاتی دیاریكراوی سه‌ردانه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا له موسڵ، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌یان سه‌ركرده‌ی داعشی كوشت و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر ژێرخانی داعش به‌جێهێشت، به‌ڵام داعش توانای دانانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی هه‌یه.
نووسه‌ر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه داعش ته‌نها كۆنترۆڵی خاكه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو كۆنترۆڵی مێشك و بیر و هۆشی خه‌ڵكیشی كردووه له هه‌موو جیهاندا، به تایبه‌ت له ناو چینی گه‌نجاندا، كه باوه‌شییان بۆ ئایدۆلۆژیا و بیره جیهادییه‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له بیری داعشییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌و شوێنانه‌ی، كه لێی نیشته‌جێن وه‌ك فلۆریدا و پاریس و نیس.
له كۆتاییدا نووسه‌ر ده‌ڵێت، شه‌ڕی موسڵ، داعش له بیر‌و هۆشی جیهاندا ناسڕێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و ناوچه جوگرافییه بچوك ده‌كاته‌وه، كه داعشی لێیه، رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ رێكخراوی قاعیده روویدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی مێژووی داعش.
نزیك له‌و رایه‌ی پێشوو، یه‌هودا بلانگا رۆژهه‌ڵاتناسی ئیسرائیلی له گوتارێكدا، كه له پێگه‌ی “ئێن ئار جی” بڵاوی كردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه مانای كۆتایی هاتنی داعش نییه، چونكه ئه‌م رێكخراوه له سه‌ره‌تاوه فیكر و ئایدۆلۆژیه‌ته، ئه‌گه‌ر له سه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق و سوریاش بوونی نه‌مێنێت، ئه‌وا ناتوانرێت فیكری جیهادی ئه‌و رێكخراوه كۆتایی پێبهێنرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، كه داعش به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بستێك خاكیشی له به‌ر ده‌ست نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ هه‌زاران چه‌كداری داعش به‌ره‌و وڵاته‌كانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به تایبه‌تی وڵاته بیانییه‌كان، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و كه‌وتنی خه‌لافه‌ت له عێراق به‌لای ئه‌وانه‌وه مانای ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت بیری جیهادی خۆیان له‌و وڵاتانه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه لێیده‌ژین.