نوچه‌نێت- موبته‌دا
شه‌ڕی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی موسڵ گه‌یشتووه‌ته لوتكه، ململانێكان به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چن، له كاتێكدا سوپای عیراق و پێشمه‌رگه پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینن بۆ ده‌ركردنی داعش له شاره‌كه، ئه‌وروپاش ترسی له راكردنی چه‌كدارانی داعش هه‌یه به‌ره‌و ئه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن و دووباره بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
یه‌كێكی تر له مه‌ترسییه‌كان، كه كارتێكی شێتانه‌یه و ئه‌گه‌ری هه‌یه داعش به‌كاری بهێنێت، لێدانی به‌نداوی موسڵه، به تایبه‌ت، كه ژێرخانی به‌نداوه‌كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌ی هه‌یه و لاوازه.
نغرۆبوونی موسڵ ته‌نها له 4 كاتژمێردا
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن داعش په‌نا ده‌باته به‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ، له كاتێكدا، كه هه‌ستی كرد تێك‌شكان و كۆتایی هاتنی نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له به‌نداوه‌كه بدرێت ئه‌وا كاره‌ساتی راسته‌قینه رووده‌دات و سه‌دان هه‌زار كه‌س بێ ماڵ و حاڵ ده‌بیت، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاژێرێكی كه‌مدا موسڵ نغرۆ ده‌بێت، ئاوی به‌نداوه‌كه نزیكه‌ی 12 ملیار مه‌تر سێجایه، به به‌رزایی ئاوی 21 مه‌تر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شاره‌كه نغرۆ ده‌كات.
باس له‌وه ده‌كرێت، كه حكومه‌تی توركیا ژماره‌یه‌ك له خۆبه‌خشه‌كانی نه‌ینه‌وا، كه خۆی راهێنانی پێكردوون، ناردووه بۆ به‌نداوه‌كه بۆ پاراستنی له مه‌ترسی گه‌یشتنی چه‌كدارانی داعش به به‌نداوه‌كه.
حكومه‌تی عێراق هۆشداریدا
دیسان ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی، كه حكومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 هۆشداری له‌باره‌یانه‌وه‌دا گه‌ڕانه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، كه دانیشتوانی ده‌ورووبه‌ری به‌نداوی موسڵی ئاگادار كرده‌وه، كه رێوشوێنی پیویست بگرنه به‌ر بۆ سه‌ڵامه‌تییان له كاتی روودانی درز بردنی هه‌ندێك له دیواره‌كانی به‌نداوه‌كه.
له راپۆرتێكدا له ساڵی 2006، یه‌كه‌ی ئه‌ندازیارانی سوپای ئه‌مریكا به‌نداوی موسڵیان به مه‌ترسیدارترین به‌نداوی جیهان وه‌سفكرد، به جۆرێك له كاتی هه‌ره‌س هێنانی به‌نداوه‌كه له وه‌رزی لافاودا، ئاو ده‌گاته به‌رزترین ئاست و ده‌بێته هۆی كوژرانی 500 هه‌زار كه‌س و ئاواره بوونی ملیۆن و نیوێك هاوڵاتی.
بیروڕای دیكه
توركیا به ناردنی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی، كه خۆی مه‌شق و راهێنانی پیكردوون بۆ به‌نداوی موسڵ و پاسه‌وانی كردن لێی، ته‌نها بیانوه، به‌ڵكو نیازێكی شاراوه‌ی هه‌یه له كۆنترۆڵكردنی به‌نداوی موسڵ، كاتێك ئه‌ردۆغان سوره له به‌شداری كردنی له شه‌ڕی موسل، ده‌یه‌وێت به پاسه‌وانی كردنی به‌نداوه‌كه، به‌شێك له شه‌رعیه‌ت بداته مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق.
له‌لایه‌كی تره‌وه، شرۆڤه‌كاران پێیانوایه، كه نابێت مه‌ترسییه‌كان بوروژێنرێن و له راگه‌یاندنه‌كاندا باس بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی داعش نه‌یقۆزێته‌وه، به تایبه‌تی، كه مه‌ترسییه‌كانی به‌نداوی موسل سه‌رنجی داعشی به‌لای خۆیدا راكێشاوه و داعش‌یش له پاشه‌كشێی به‌رده‌وامدایه له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسلدا، له‌وانه‌یه ئه‌و كارته له دواساته‌كانیدا به‌كاربھێنیت.