نوچە.نێت
هونەرمەندی سوری حوریە فرغلی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک وێنەیەک بڵاو دەکاتەوە بە جلی بوکێنیەوەیە، ئەمەش لای هەوادارانی بۆتە جێی پرسیار کردن، کە پێیان وایە حوریە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە بەڵام بە نهێنیە و بۆچی ئاشکرای نەکردوە.
لەلایەکی تر حوریە ئەو گومانانە پشت راست دەکاتەوە و دەڵیت” نەخێر من هاوسەرگیریم نەکردوە، ئەگەر بێتو ژیانی هاوسەری پێک بێنم ئەوا بە دڵنیای ئاشکرای دەکەم و لە راگەیاندنەکانیش بڵاو دەبێتەوە، نهێنی لەبەر کردنی ئەو جلە بوکێنیەش تەنیا بەشێکە لەکاری داهاتوم، کە بەم نزیکانە هەواڵی زیاتری لەسەر بڵاو دەبێتەوە.


