ئەدیل، یادی ٥ ساڵ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هاوبەشەکەی دەکاتەوە

0

نوچە.نێت

 

 گۆرانی بێژی بریتانی ئەدیل، دوای ئەوەی بە گۆرانی” خۆشەوییستی وون ” توانی لەسەرتاسەری جیهاندا ناوبانگ بە دەست بێنیت، لە ئێستادا ژیانێک بەسەر دەبات کە پڕ لە خۆشەویستی و پەیوەندیە کەسیەکانی.
لە ئاهەنگی یادی ٥ ساڵ پەیوەندی لەگەڵ سيمون كونيكي، هاوبەشی ژیانی ئەدیل، بە گۆرانی ووتن وئاهەنگ گێران لە شاری ناشفیل لە ویلایەتی تینیستی ئەمریکی ئەدیل و کونیکی  بەئامادە بونی جەماوەرێکی زۆر یادەکەیان کردەوە.
لەکۆتایی ئاهەنگەکەدا کونیکی، بە بڵاوکردنەوەی هەزارەها پارچە وەرقە لەسەر شانۆ بە چەند ووشەیەکی عاشقانە هەستی خۆی بەرامبەر بە خۆشەویستەکەی کە ئەدیل”ە کە دایکی کورەکەیەتی بەناوی ئەنجلیو دەربری.
لەلایەکی تر ئەدیل تەمەن ٢٨ ساڵ، بۆ رۆژنامەی Mirror، بریتانی ئاشکرایکرد کە: ئارەزوو دەکات خوشک، یان برایەک بۆ ئەنجلیوی کوری دروست بکات لە خۆشەویست و هاوبەشی ژیانی سیمون کونیکی،  لەبەر ئەوەی نایەوێت ئەنجلیو تەنیا بێت. 

294
1106
459-600x366

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com