نوچه‌نێت- واشنتۆن تایمز
رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، له سایه‌ی زیادبوونی گرژیه تایفی و نه‌ته‌وه‌یه‌كان، مانه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتوویی دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵ جێگه‌ی گومانه.
رۆژنامه‌كه له ژماره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌ڵێت، گومانكردن له مانه‌وه‌ی عێراقی یه‌كگرتوو رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی كه به پلانی بایدن بۆ دابه‌شكردنی عێراق ناسراوه، دووباره خه‌ریكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، بۆ دروستكردنی هه‌رێمی سوننه و شیعه و كورد، ئه‌م پلانه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی ئێستای كۆشكی سپی‌دا له لایه‌ن ئۆباماوه گرنگی گه‌وره‌ی پێنه‌درا.
به‌ڵام چاودێران ماوه‌یه‌كی زۆره هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌و دابه‌شبوونانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ببێته هۆی دابه‌شبوونی یه‌كجاری عێراق، به تایبه‌تی دوای ده‌ركردنی داعش له دوا پێگه‌ی خۆی له عێراق، كه موسڵه و شه‌ڕه‌كه‌ی له دووشه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
عه‌ره‌بی سوننه هیچ متمانه‌یه‌كیان به حكومه‌تی به‌غدا نییه، كه شیعه به‌سه‌ریدا زاڵه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، كه چاره‌سه‌ر ته‌نها به هه‌رێم بوونی ناوچه‌ی سوننه ده‌بێت له عێراق، كه ده‌كرێت له داهاتوودا ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، كه په‌یمانگای هێدسۆن ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامیداوه.
به پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی په‌یمانگای هێدسۆن، دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه زۆرینه سوننه نشینن له پارێزگای ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین و به‌شێكی كه‌ركوك. متمانه‌یان به حكومه‌تی به‌غدا نییه، ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ش، كه پێشتر له ژێر ده‌ستی داعش بوون و دواتر رزگار كراونه‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌بوونی متمانه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاوێته كردنه‌وه‌ی سوننه له گه‌ڵ پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی عێراق، له سایه‌ی ئه‌و بڕوایه‌ی، كه سوننه‌كان هه‌یانه به‌وه‌ی، كه ئێران كۆنترۆڵی حكومه‌تی به‌غدای كردووه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سوپای عێراق، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوودا به‌ره‌و موسڵ به‌رێكه‌وتن بۆ رزگار كردنی له ده‌ستی داعش، سه‌ره‌ڕای بۆمب، مین، خه‌نده‌ق و تونێله‌كان، به‌ڵام ئه‌و هێزانه توانیان به‌شێكی گرنگی ده‌روبه‌ری موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، به پاڵپشتی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌نگاوی داهاتوو دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ روون نییه، به پێی گوته‌ی جیف دیفیسی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، له هه‌مان كاتدا باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گوتی، شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێكی قورس ده‌بێت.
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراقی سوننه مه‌زهه‌ب هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ ئامانجی له ناوبردنی داعش بێت له شاره‌كه، به بێ له ناوبردنی فیكر و ئایدۆلۆجییه‌كه‌ی.
مونقیز داغر هه‌روه‌ها گوتی “له گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، حكومه‌تی عێراق داهاتی ته‌واوی نابیت بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له چنگی داعش رزگار كراون”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “هه‌روه‌ها شكستی حكومه‌تی عێراق له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان، له‌وانه‌یه ببێته ئیلهامی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له توندڕه‌وه‌كان، نه‌وه‌یه‌ك، كه پێشبینی ده‌كرێت له داعش خراپتر بێت”.
لای خۆشییه‌وه مایكل بیرجینت، به‌رپرسی پێشوو له هه‌واڵگری ئه‌مریكا و یه‌كێك له ئاماده‌كارانی توێژینه‌وه‌كه‌ی په‌یمانگای هێدسۆن ده‌ڵێت “خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری یان جیابوونه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق، له ناو سنوری جوگرافی وڵات‌دا، له‌وانه‌یه سودی ئابووری هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “پێویسته سوننه‌كان بتوانن پشت به خۆیان ببه‌ستن له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی خۆیاندا، نابێت هه‌ر پشت به‌و داهاته ببه‌ستن، كه له به‌غداوه بۆیان دێت، به تایبه‌تی، كه زۆرینه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ونه ناوچه شیعه نشین و كوردنشینه‌كانه‌وه”.
له‌و كۆڵه‌كانه‌ی، كه ناوچه‌كانی رۆژئاوای عێراق ده‌توانێت پشتیان پێببه‌ستێت له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌یان. توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێت، كه سامانی سروشتی زۆر له‌م ناوچانه هه‌یه، له‌وانه فۆسفات، هه‌روه‌ها كێڵگه‌ی گازی سروشتی عه‌كاس پێشبینی ده‌كرێت، نزیكه‌ی 5.6 ترلیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی تێدا بێت، ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌توانێت ببێته جێگره‌وه‌ی گازی سروشتی روسیا بۆ ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌وروپا په‌نا بۆ ئه‌و گازه به‌رێت بۆ لاواز كردنی كۆنترۆڵی روسیا له سه‌ر بازاڕی وزه له ئه‌وروپا و ئاسیا.