نوچە.نێت
ئێوارەی رۆژی یەک شەمە کەناڵی هەواڵەکانی E، هەواڵی خێزانی ئەستێرەی تلفزیونی کیم کاردشیانی بڵاو کردەوە، کە دایکی کیم کاردشیان رەخنە لە کچەکەی دەگرێت و بە خائین ناوی دەبات.
لە رێگەی تەلفونەوە دایکی، کیم کاردشیان “كريس جينر”، رەخنە لە کچەکەی دەگرێت و بە خائین ناوی دەبات، لەبەر ئەوەیKeeping Up With The Kardashians، هاوکاری مێردی دایکی کردوە لە هەڵبژاردنی جل وبەرگدا بۆ ئاهەنگی خەڵاتی ESPY خۆی ئامادە دەکرد.
کریس، دایکی کیم بە تەلەفون هاوار دەکات بەسەر کیم کاردیشیاندا پێی دەڵێت” کیم خائینە و نەفرەتی لێ دەکات، لەهەمان کاتتدا دایکی ئاشکرایدەکات کە لەمەو دوا رێگە بە کیم نادات یاری پێ بکات”.
لەلایەکی تر کریس، دایکی کیم لۆمەی کچەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت ” کە کیم خیانەتی لێ کردوەوو هەست دەکات ئیتر پشتی تێ دەکات، لەبەر ئەوە کیم نەدەبوو هاوکاری مێردی دایکی بکات لە هەڵبژاردنی جل وبەرگدا، چونکە دایکی کیم نازاری بوو کە مێردەکەی رەگەزی خۆی بگۆرێت بۆ ژن و کیم هاوکاری بکات لە جل و بەرگدا بۆ بۆنەکان”.
کیم کاردیشیان ئاماژە بەوە دەکات” کە ئەو مەبەستی نەبوە دایکی تورە بکات ، دەشڵێت هەرگیز پشتی تێ ناکات”
شایەنی باسە. کیم وێنە مێردی دایکی بەناوی “كاتلن جينر” لە سناب شات بڵاو دەکاتەوە کە جلەکانی پۆشیوە بۆ ئاهەنگی ESPY.


