نوچه- ئیره‌م نیوز
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپیكردنی شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ریكلامیان بڵاو كرده‌وه، كه پێده‌چێت ئاراسته‌ی رۆژئاوا كرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایان بكه‌نه‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی به باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كان ده‌كات.
گرته ڤیدیۆ ریكلامییه‌كه به ناونیشانی ” ئه‌ی موسڵ دووباره زه‌نگه‌كانت لێده‌ده‌نه‌وه”، تیایدا ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رده‌كه‌ون، كه ده‌رگای یه‌كێك له كڵێساكان ده‌كه‌نه‌وه و تۆزی سه‌ر خاچه‌كان ده‌سڕن.
ئه‌م ڤیدیۆیه بوه مایه‌ی گاڵته پێكردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چونكه به‌كارهێنه‌ران پێیانوابوو، ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ جوان كردنی وێنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له جیهاندا، له كاتێكدا ده‌ستدرێژییه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، بۆسه‌ر سوننه‌كان چڕ بوه‌ته‌وه نه‌ك كریستیانه‌كان.
ئه‌م گرته ڤیدیۆیه و وێنه‌كانی تر، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بوه‌ته‌وه، سوربونی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران ده‌رده‌خات، بۆ به‌شداری كردن له شه‌ڕی موسڵدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ره‌تكردنه‌وه فراوانه‌ی سوننه‌كان.
سیاسه‌توانه ناوخۆییه‌كانی سوننه، هۆشدارییانداوه له‌وه‌ی كه رێگه‌دان به به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی موسڵدا، ده‌بێته هۆی ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی و تایفه‌گه‌ری.
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له لێدوانیكدا رۆژی دووشه‌ممه گوتی ” تا ئێستا له‌سه‌ر خاك نه‌جوڵاوین و، هێرشه‌كانمان ته‌نها به موشه‌ك و تۆپباران كردن بوه”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌وڵیدا بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕی موسڵ، ده‌گۆڕێت بۆ كاری ته‌ندوتیژی و تائیفی، گوتی كه رێگه نادات جگه له سوپای عێراق و پۆلیس، هیچ هێزێكی تر بچێته ناو ئه‌و شاره زۆرینه سوننه نشینه‌وه.
عه‌بادی هه‌روه‌ها گوتی ” ئه‌و هێزه‌ی ده‌چێته موسڵه‌وه و ئازادی ده‌كات، سوپای عێراق و پۆلیسی عێراقه، جگه له ئه‌وان هیچ كه‌سێكی تر ناچێته ناو موسڵه‌وه”.
به‌ڵام میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، پێشتر و چه‌ندین جار ته‌حه‌دای فه‌رمانه‌كانی عه‌بادییان كردوه‌و به‌شداری ئه‌و پرۆسانه‌یان كردوه، كه عه‌بادی رێگر بوه له به‌شداری كردنیان.