نوچه- سی ئێن ئێن
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی سێشه‌ممه، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراقی بەوە تۆمەتبار دەکات، كه تاوانی جه‌نگ و هێرشی تۆڵه كردنه‌وه‌ی دڕندانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و سوننانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون له موسڵ، له‌میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه بۆ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ، له به‌رەبه‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستی پێكرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، فیلیپ لۆسه‌ر دەڵێت” سوننه‌ی عێراق دوای رزگار بوونیان له‌ده‌ستی سته‌مكارییه‌كانی داعش، رووبه‌ڕووی هێرشی دڕندانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌بنه‌وه، له‌پای ئه‌و كارانه‌ی كه داعش ئه‌نجامی داون، ئه‌وان سزا ده‌ده‌ن”.
لۆسه‌ر هه‌روه‌ها گوتی” عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی راسته‌قینه و خوێناوی ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی داعش، به‌ڵام ئه‌مه بیانو نییه بۆ ئه‌نجامدانی كاری له‌سێداره‌دان له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستگیر كردنی هه‌ڕه‌مه‌كیانه، ئێستا كه شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێكردوه، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق رێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر، بۆ گره‌نتی كردنی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییانه‌ی پێشتر روویاندا، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش كه پشتیوانی سه‌ربازی عێراق ده‌كه‌ن له شه‌ڕی دژی داعش، چاو له‌و كه‌سانه نه‌پۆشن كه ئه‌و پێشێلكارییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
راپۆرته‌كه باسی ئه‌وه ده‌كات كه ” ئه‌و هێرشانه بۆ تۆڵه كردنه‌وه‌و هه‌ڵاواردنن، كه سوننه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، به‌و بیانووه‌ی كه ئه‌وان نه‌رمی له به‌رامبه‌ر داعش ده‌نوێنن یان پشتیوانی ده‌كه‌ن”.
ژماره‌یه‌كی زۆری سوننه‌كان، له شه‌ڕه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك شه‌ڕی فه‌لوجه و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری ئه‌نبار، شه‌رگات، حه‌ویجه و ده‌روبه‌ری موسڵ ئاواره بوون.