كاروان ساڵح داوای لێبوردن دهكات
نوچهنێت: ههولێر
كاروان ساڵح داوای لێبوردن له خهڵكی كوردستان دهكات و ئهوهش دهخاتهڕوو، كه تا ئێستا خۆی به ئهندامی بزووتنهوهی گۆڕان دهزانێت.
دهقی پهیامهكهی كاروان ساڵح
پەیامێک لە کاروان ساڵح ەوە بۆ جەماوەری گەلی کوردستان و دەنگدەرانی گۆڕانجەماوەری خۆشەویست و دەنگدەرانی خۆشە ویست
من بە پشتیوانی و هاندان و دەنگ و خەباتی مەدەنیانەی ئێوەی بەرێًز شەرەفی نوێنەرایەتی کردنی ئێوەم لە پەرلەمان پێ بەخشرا، لە رابردو و ئێستا و ئایندەشدا داکۆکی کارێکی کۆڵنەدەر بووم و دەبم لەبەرنامە وخەم وخواست و خەون و پرۆژە و ئاوات و ئامانجەکانتان.دیارە لە رێگەی سەرکەوتن بۆ سەرخستنی هیواکانمان بەرزی و نزمی و هەوراز و نشێو هەستانەوەش هەن و دەبن.
هەر لێرەوە لەسەر ئەو هەنگاوەی کە لێکدانەوەی جیاوازی بۆکرا و گەورە کراوە چۆتە خانەی بەرژەوەندی تایبەتیەوە و خەریکە سەر دەکێشێت بۆ ترازاندنی متمانەی نێوانمان، بەراشکاوی و بەوەفایەکی زۆرەوە داوای لێبوردن لە هەمو ئەو بەرێزانە دەکەم کە بە دڵ تەنگیەوە لە خەمی ئەو مەسەلەیەدا بوون بەتایبەتیش لەو دەنگ دەرە بەرێزانەی کە بەردەوام بە ورەو و جوڵەیان هێزیان بە هەنگاوەکانمان و بیریان بە ئاوازمان بەخشیەوە.
ئێوەن رەوایی بە نوێنەرایەتیمان دەبەخشن و بەها بۆ هەوڵەکانمان دیاری دەکەن، دڵنیاشتان دەکەمەوە کە وەک هەمیشە لە ژێر چەتری ئەو پەیامە پیرۆزە و ئەو بەلێنانەی بە خەڵکی ستەم دیدەی گەلەکەمانمان داوە بەر لە هاتنمان بۆ ناو پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە خەباتی مەدەنی و پەرلەمانیم درێژە پێدەدەم، هەر کاتی دەرکەوت متمانەتان بە نوێنەرایەتی کردنم نەماوە یا لەق بوە ئەوا بەیەک جاری لە پەرلەمان دەکشێمەوە، متمانە و ئەمەک داریی و وەفای ئێوە بە هیچ نرخ و بەخشش و دەستکەوتێکی تایبەتی ناگۆڕمەوە.
لەگەڵ رێز و سڵاومان بۆ متمانە و خەباتتان
1/شوبات/ 2012