نوچەنێت-ئاژانسەکان
کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 18ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، کە بە پێی راگەیەندراوێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرجەم لایەنەکانی شەڕی یەمەن رەزامەندی خۆیان بۆ پێکهێنانی ئاگربەستێکی 72 کاتژمێری لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە دەربڕیوە.
هەر لەم بارەیەوە، کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، لە زاری اسماعیل ولد الشیخ احمد، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن رایگەیاند، کە ئاگربەستی 72 کاتژمێری لەم وڵاتە لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 20ی ئۆکتۆبەر دەستپێدەکات.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، لەم بارەیەوە جەختی کردەوە، کە ئاگربەست و راگیڕانی سەرجەم جموجۆڵ و چالاکیە چەکداریەکان، پابەندی هەموو لایەنەکانی ئەم شەڕە لە رێگەپێدانیان بۆ ناردنی یارمەتیە مرۆڤدۆستانەکان، بۆ سەرجەم ئەو ناوچە شەڕلێدراوەکان لە خۆدەگرێت.