نوچەنێت
سوپای عێراق لە میحوەری گەیارە دەستی بە هێرشكردن كردەوە و گوندێكیان كۆنترۆڵكردەوە، ئێستاش بەرەو ناحیەی حەمام عەلیل لە پێشڕەویدایە و خەڵکی ناوچەکەش دژی چەکدارانی داعش راپەڕیون.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-10-2016، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هێرشێكی فراوان لە میحوەری خازرەوە دەستیان بە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ كرد، پاش 7 كاژێر قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە كۆتاییهات و 9 گوند بە رووبەری نزیكەی 200 كیلۆمەتر چوارگۆشە كۆنترۆڵكرانەوە، وێڕای كوژرانی دەیان چەكداری داعش، 10 پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەكیش برینداربوون.
رۆژی دووشەممە 17-10-2016، هاوشانی پێشمەرگە هێزەكانی سوپای عێراقیش دەستیان بە ئۆپەراسیۆن كرد و سێ گوندیان كۆنترۆڵكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممەش بەردەوام دەبن”.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق دەستی بە هێرشكردن كردووەتەوە و توانیویانە گوندی زاویە كۆنترۆڵ بكەنەوە، ئێستاش بەرەو ناحیەی حەمام عەلیل لە پێشڕەویدایە كە شوێنێكی ستراتیژییە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەن، کە بەشێك لە گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی حەمام عەلیل لە داعش راپەڕیون و شەڕی چەكدارانی داعش دەكەن،