نوچه- فرانس24
له عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی موسڵی راگه‌یاند بۆ گرتنه‌وه‌ی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
فاتح عه‌بدولسه‌لام، له رۆژنامه‌ی زه‌مان پێیوایه،تا ئێستاش راكردن به‌ره‌و پێشه‌وه كۆنترۆڵی هه‌نگاوه‌كانمان ده‌كات، كه له كاتی كاره‌ساته‌كاندا جگه له په‌نا بردن بۆ رزگاركه‌ری نێوده‌وڵه‌تی هیچ شتێكی‌تر نازانین، هه‌روه‌ها ده‌پرسێت، بۆچی له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌دا سوپایه‌كی به‌هێزمان دروست نه‌كردوه، كه پاره‌ی زۆریش له‌به‌رده‌ستدا بوو، سوپای ئه‌مریكا كه به‌هێزترین سوپای جیهانه، چه‌ندین ئه‌رك ئه‌نجام ده‌دات كه ده‌بوایه سوپای عێراق ئه‌نجامی بدات.
عه‌بدولسه‌لام هۆشداریدا له‌وه‌ی، كه شه‌ڕه‌كه به ده‌ركردنی داعش له موسڵ كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو داعشێكیتر بۆ خه‌ڵكی موسڵ دروست ده‌بێت كه جلوبه‌رگێكی جیاوازتر له‌به‌رده‌كه‌ن.
عائیشه موری له رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی، به شه‌ڕی ئه‌جێندا و ئامانجه به‌یه‌كداچوه‌كان وه‌سفی شه‌ڕی موسڵی كردوه، ئامانجی توركیا ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت لایه‌كی پرده سه‌ربازییه‌كه دروست بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له له باكوری سوریا له پرۆسه‌ی قه‌ڵغانی فوراتدا ئه‌نجامیدا، ئامانجی ئێران تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی ئیمامی حسێنه له نه‌وه‌كانی یه‌زید، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی راڕه‌وێك بۆ سوریا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش، ده‌یه‌وێت به زووترین كات سه‌ر‌كه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا به‌ده‌ست بهێنێت، پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزی ئه‌مریك، دیمه‌نێكی ناو شاری موسڵی گواسته‌وه پیش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه، خه‌ڵك خۆراكی پێویست هه‌ڵده‌گرن، ژماره‌یه‌كیش سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كان ده‌یانه‌وێت له دووه‌م گه‌وره شاری عێراق هه‌ڵبێن، له لایه‌كیتره‌وه سزاكانی داعش كه تا ئاستی له‌سێداره‌دان ده‌ڕوات، هه‌ندێكیش پێیانوایه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له دژی داعش باشترین چاره‌سه‌ره، سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ینه‌تیه زۆرانه‌ی به‌ده‌ست داعشه‌وه ده‌یكێشن، له قه‌ده‌غه كردنی جگه‌ره و وێران كردنی شوێنه‌واره نائیسلامییه‌كان.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیش به گرنگییه‌وه باسی موسڵی كردوه، بۆ رێكخراوی داعش، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاره‌كه‌وه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رابه‌ری رێكخراوی داعش دروستكردنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند، بۆیه كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێگه گرنگه‌ی داعش گرنگه، هه‌موو هێزه جۆراوجۆره‌كان له سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شیعه‌كان و چه‌ند هێزێكی تر به ئه‌جێندای جۆراوجۆر یه‌كیانگرتوه بۆ شه‌ڕ كردن له دژی داعش و تێكشكاندنی.
به‌ڵام موسڵ بۆ عێراق چیه؟ موسڵ دایكی دوو به‌هاره وه‌ك رۆژنامه‌ی لاكروای فه‌ره‌نسی باسی كردوه، كه‌شێكی هێمن و میراتێكی مێژوویی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به بێشكه‌ی كریستیانه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام له‌م دۆخه‌ی ئێستادا و له‌رووی ستراتیژییه‌وه، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، به‌لای رۆژئاواوه لاوازكردنی داعش و بڕینی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كیه‌تی له‌گه‌ڵ پێگه‌كانی تری له سوریا و به تایبه‌تیش ره‌قه، به‌ڵام بۆ حكومه‌تی عێراق و كورد و توركیا و سوننه‌كان، موسڵ به چه‌قی كۆنترۆڵ كردنی ناوچه‌كانی تری باكوری عێراق داده‌نرێت.
رۆژنامه‌ی لیبراسیۆن، نكوڵی له ئاماده‌یی ده‌زگا عێراقییه‌كان و رۆژئاواییه‌كان نه‌كرد بۆ هێرش كردنه سه‌ر داعش له موسڵ، به‌ڵام ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی عێراق گرت كه هیچ ستراتیژێكی سیاسی ئاماده نه‌كردوه بۆ دوای كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌مه جگه له‌و كاره‌ساته مرۆییانه‌ی كه ده‌شێت رووبده‌ن به‌هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له ملیۆن و نیوێك كه‌س، له دانیشتوانی موسڵ به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه.
نه‌سڕی سایغ نوسه‌ر له رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌فیری لوبنانی، عێراق به شانۆی ده‌سه‌ڵاته‌كان ناوده‌بات، كه ئێران و سعودیه و ئه‌مریكا و ئیمارات و قه‌ته‌ر و ئیسرائیلی تێدایه، دوای 2003 له عێراق سیستمێك دروستبوو كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه جه‌نگی لێده‌ڕژێت، ئه‌و ئاشتییه‌ی كه به‌رقه‌رار ده‌كرێت ئاشتییه‌كی له‌رزۆكه و لایه‌نه سیاسییه‌كان به ته‌وافوق نه‌خشه‌ی بۆ ده‌كێشن.