جەبیر: نیگەرانیین لەوەی حەشدی شەعبی، لە موسڵ حەمامی خوێن بەرپابکات

0

نوچە-ئیسنا

عادل جەبیر، وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە یەمەن دەخاتە روو و دەڵێت، مەرج ئەوەیە کە حوسییەکان لەم بارەوە رێک بکەون.

بە گوێرەی کەناڵی “المیادین”،عادل جەبی ئەمڕۆ دووشەممە،١٧ی ئۆکتۆبەر لە هەواڵێکی بەپەلە لە زاری جەبیرەوە رایگەیاند، ریاز ئامادەی ناردنی چەک و تەقەمەنی  زیاترە بۆ سوریاو، ئامانجمان پڕ چەککردن و یارمەتی کردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوەی سوریایە لە شاری حەلەب.

وەزیری دەرەوەی سعودیە هەروەها گوتویەتی، گومانمان هەیە کە حوسییەکان پابەندی هەر جۆرە رێککەوتنێکی ئاگربەست بن لە یەمەن.

وەزیری دەرەوەی سعودیە جەختیشی لەوە کردەوە، کە بە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، داعش تووشی شکست و زیانی گەورە دەبێت.

عادل جەبیر، لە بارەی چوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ناو موسڵ گوتی: نیگەرانی ئەوەن کە حەشدی شەعبی بجێتە ناو موسڵەوە  وحەمامی خوێن بەرپا بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com