ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له عه‌بدوڵای مه‌لا نوری یه‌وه…
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێز تاریق جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان لێدوانێكی پێشوتری من ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه وتبوم (به شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆیان كردبوو بۆ گێڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور له ژێر گوشاردا واژۆكانیان كێشاوه‌ته‌وه). له هه‌مان كاتدا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ڕێگه‌ی یاسایی نیه بۆ گێڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور..
له‌و باره‌وه به پێویستم زانی ئه‌م چه‌ند خاڵه بخه‌مه ڕوو…
1. به‌ڕێز تاریق جه‌وهه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانه، واته فه‌رمانبه‌ری په‌رله‌مانه و له ڕوی ئسوڵیه‌وه بۆی نیه وه‌ڵامی په‌رله‌مانتار بداته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌مان كاتدا ڕاوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه ئه‌وا با خۆی ساغ بكاته‌وه له سه‌ر یه‌كێك له پۆسته‌كانی، چونكه ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان موڵكی په‌رله‌مانه نه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وه ناكرێت كه‌سێك به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بێت له هه‌مان كاتدا زمانحاڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت.
2. لێره‌وه جارێكی دیكه جه‌خت له سه‌ر قسه‌كانی پێشوم ده‌كه‌مه‌وه كه گوشار كراوه. خۆ ئه‌گه‌ر پێوست بكات ورده‌كاری زیاتر‌و به‌ڵگه‌ی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له به‌رده‌سته.
3. له بنه‌مادا پرۆژه‌ی ده‌ستور به یاسایه‌ك په‌سه‌ند كراوه‌و ته‌نها واژۆی 10 په‌رله‌مانتار به‌سه بۆ ئه‌وهی جارێكی دیكه ئه‌و یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه و پرۆژه ده‌ستوره‌كه بگه‌ڕێته‌وه، له ساڵی 2009 دا دوو جار ئه‌و یاسایه هه‌موار كراوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له 17/3/2011 به ده‌نگی 104 په‌رله‌مانتار به بریاری ژماره(2) بریاڕ دراوه پرۆژه‌ی ده‌ستور بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێداچونه‌وه، ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه شاردراوه‌ته‌وه.
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری
1/2/2012