نوچە-ئیسنا
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، داعش سەرجەم هیڵەکانی ئینتەنێتی شاری موسڵی راگرتووە.
واثق الحمدانی، فەرماندەی پۆلسی پارێزگای نەینەوا دەڵێت: داعش بە مەبەستی بێ ئاگا هێشتنەوەی دانیشتوانی شارەکە و داخستنی رێگەی پەیوەندیان لە گەڵ دەرەوەی شارەکە، سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێتی شارەکەی داخستووە.
حەمدانی ئەوەش دەخاتە روو، کە داعش دوو مانگ بەر لە ئێستا دانیشتوانی شارەکەی لە ئینتەرنێت بێ بەش کردووە و، تەنها لەو سەنتەرانەی کە بۆ خۆی چاودێری و کۆنتڕۆڵی بە سەردا بووە، رێگەی داوە ئینتەرنێت بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەمڕۆ بە بیانوو- و پاساوی درکاندنی زانیاری هیڵی نێتی بە یەکجاری راگرتووە.