تورکیا بە 1500 سەرباز بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی موسڵدا دەکەن

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سوپای تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، کە نزیک بە 1500 سەربازی ئەم وڵاتە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ دەکەن وئەم هێزەش لە بنکەی سەربازی بەعشیقە مەشق و راهێنانیان پێکراوە.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرچاوەکانی سوپای تورکیا رایانگەیاندووە، کە لەۆی 3 هەزار سەربازی تورکیا کە لە بنکەی سەربازی بەعشیقە جێگیر کراون و مەشق و راهێنانی سەربازییان پێکراوە، 1500 کەسیان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەکەن و نیوەی دیکەی هێزەکە وەک هێزی پشتیوان لە ئامادەباشیدا دەمێننەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سوپای تورکیا بە رۆیتەرزی گوتووە، ئەم هێزانە لە شیعەکان، ئێزیدیەکان، مەسیحی و تورکمانەکان پێکدێن. سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو لە ئێستادا سوپای تورکیا بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە نییە، بەڵام گۆڕانکاری و رووداوەکانی ئەم شەرە بە وردی دەخاتە ژێر چاودیری و کۆنتڕۆڵەوە.

تورکیا و عێراق سەبارەت بە جێگیربوونی هێزەکانی سوپای تورکیا، بەشداری کردنی لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ جیاوازی و ناکۆکییان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com