نوچەنێت-مهر
وۆڵ ستریت ژوڕنال دەڵێت ئەمریکا و بەریتانیا لە پلانیاندایە لە پەیوەندی لە گەڵ دۆخی رەوشی سوریا گەمارۆی زیاتر بخەنە سەر روسیا.
بە گوێرەی راپۆرتێکی وۆڵ ستریت ژورناڵ، جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانەی سەردانەکەی بۆ لەندەن گوتوویەتی، کە بە هۆی هێرشی روسیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە حەلەب، ئەمریکا لە پلانیدایە گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر مۆسکۆ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ بۆریس جانسۆن، وەزیری دەەروەی بەریتانیا جەختیشی لەوە کردەوە، کە روسیا و رژێمەکەی بەشار ئەسەد، دەبێ تێبگەن، کە هیچ کات ناتوانن ئەم شەڕە یەکلا بکەنەوە.
جانسۆنیش لەم پەیوەندیەدا رایگەیاندووە، کە روسەکان بەرە بەرە تێدەگەن، کە ئێمە گوشاریان دەخەینە سەر و گرنگ ئەوەیە، کە ئەم گوشارانە بەردەوام بێت.
لە لایەکی دیکەوە، پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە دیپلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا لە دانیشتنی داهاتووی خۆیدا، رەشنووسی گەڵاڵەیەک تاوتوێ دەکات و ئامانجیش دانانی گەماری زیاترە بۆ سەر روسیا.
گۆڤاری فارین پاڵیسی، لە هەواڵێکدا ئاشکرای دەکات، کە رۆژی دووشەممە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە بارەی دانانی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر روسیا کۆدەبنەوە و گەڵاڵەی پەیوەست لەم بارەیەوە تاوتوێ دەکەن.
میدیاکانی ئەڵمانیاش لەم بارەیەوە رایانگەیاندووە، کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە خوازیاری دانانی گەمارۆی زیاترە بۆ سەر روسیا.