جەبار یاوەر: هەر هێزێک لە دەرەوەی هاوپەیمانێتیەکەی شەڕی موسڵ بێت، بۆردومان دەکرێت

0

نوچەنێت

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە هەر هێزێكی بیانی به‌شداری شه‌ڕی موسڵ بكات و ناوی لە لیستی هێزە بەشداربووەکان نەبێت، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردومان دەکرێت.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، هۆشداریی دەداتە هێزە بیانییەكان لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ.

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کە ژمارەیەک هێز بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکە دیاریکراون و بۆ هیچ هێزێکی دیکە نییە بەشداریی شەڕەکە بکات.

جەبار یاوەر گوتیشی، کە هەر هێزێک بەشداریی شەڕەکە بکات و ناوی لە لیستی هێزە بەشداربووەکان نەبێت، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردومان دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com