نوچەنێت-رادیۆ فەردا
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵی راگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریکاش جەختی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا و هاوپەیمانێتی ژێر سەرکردایەتی خۆی لە شەڕی سەختی موسڵ پشتیوانی لە سوپای عێراق وهێزی پێشمەرگە دەکات.
ئەشتۆن کارتە، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: ساتەوەختی یەکلاکەرەوە و دیاریکەر لە شڕێکدا، کە ئامانجی تێکشکاندنی داعشە، گەیشتووە.
کارتەر گوتیشی، دڵنیام، کە هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە بە سەر دوژمنی هاوبەشماندا سەردەکەون و موسڵ و ناوچەکانی دیکە لە نەفرەت و نەهامەتیەکانی داعش پاک دەکەنەوە.
کەناڵی هەواڵی سی.ئێن.ئێن دەڵێت، رەنگە ئۆپەراسیۆنی موسڵ چەندین مانگ و هەفتە بەردەوام بێت. رۆژنامەی گاردیان سەبارەت بە نیگەرانی رێکخراوە فرایاگوزاریەکان و ژمارەی ئاوارە و پەنابەرانی ئەم شەڕە هۆشداری دەدات. کۆمیساریای باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران پیشبینی کردووە، کە نزیک بە 700 هەزار کەس لە دانیشتوانی شارەکە بە هۆی ئەم شەڕەوە ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی عێراق ببن.