نوچەنێت- ئه‌لحوڕه
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 16-10-2016، مه‌لود چاوش ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای كرد، شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له رێگه‌ی سوپای عێراق و جه‌نگاوه‌ره ناوخۆییه‌كانه‌وه بێت نه‌ك له رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كانه‌وه.
چاوش ئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئیماراتیه‌كه‌ی، عه‌بدوڵڵا بن زاید ئال نه‌هیان، له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند: پێویسته خه‌ڵكی موسڵ ناچار نه‌كرێت له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و داعشدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت.
چاوش ئۆغڵو، هه‌روه‌ها گوتی، هێزی پێشمه‌رگه ده‌توانێت پشتیوانی هێزه‌كانی عێراق بكات له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵدا.
له به‌غداش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌شداری كردنی هه‌ر هێزێكی عێراق له سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حه‌شدی شه‌عبی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دیاری ده‌كات، به پێی پێداویستی شه‌ڕه‌كه.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك راگه‌یه‌ندكار، عه‌بادی گوتی، ته‌نها هێزه‌كانی عێراق له سه‌ر زه‌وی شه‌ڕه‌كه به‌ڕێوەده‌به‌ن، بۆ ئازادكردنی شاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش.
هه‌روه‌ها عەبادی دەڵێت “له سه‌ر خاكی عێراق هیچ هێزێكی سه‌ربازی بیانی نییه، ته‌حه‌دای توركیاش ده‌كه‌ین، كه بیسه‌لمێنێت ئێمه داوامان لێكردووه هێز بنێرێت بۆ موسڵ”.