نوچە-ئاژانسەکان
نوێترین بەڵگە ئاشکراکراوەکانی ویکیلیکس، نیشان دەدەن کە هێلاری کلینتۆن، کاندیدی پارتی دیموکراتی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە ٢٠١٣ بە ئاشکرا باسی لەوە کردووە، کە ئەگەر ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم رابگات، دەبێ هێرشی سەربازی بکرێتە سەر ئەم وڵاتە.
بە پێی بەڵگەیەکی ویکیلیکس، کە تایبەتە بە وتووێژێکی کلینتۆن لە گەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای نێودەوڵەتی گۆڵدمەن ساکس،ناوبراو بە ئاشکرا جەختی کردۆتەوە کە ئیسرائیل ناتوانێ بە تەنهایی لە گەڵ ئێران بکەوێتە شەڕەوە،هەر بەم هۆیە و لە ئەگەری دەستراگەیشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی،دەبێ هێڕشی سەربازی و ئاسمانی بکرێتە سەر ئەم وڵاتە.
کلینتۆن لە گفتوگۆی لە گەڵ بەرێوەبەری ساکس و لە وڵامی پرسیارێکی ناوبراو لە بارەی شەڕ لە گەڵ ئێران، گوتویەتی: ئێمە تەنها دەتوانین دامەزراوە و بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران بکەینە ئامانج، بە بێ ئەوەی پێویست بە ناردنی تاقە سەربازێکیش بکات.
ئەم بەڵگەیەی ویکیلیکس، بۆ چەند مانگ بەر لە دەستپێکی وتووێژە ئەتۆمیەکانی وڵاتانی زلهێزی جیهان لە گەڵ ئێران، دەگەڕێتەوە.