یەکێتی ئەوروپا، گەمارۆی زیاتر دەخاتە سەر روسیا

0

نوچەنێت

پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە دبلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا لە دانیشتنی داهاتووی خۆیدا، رەشنوسی گەڵاڵەیەک تاوتوێ دەکات و ئامانجی دانانی گەماری زیاترە بۆ سەر روسیا.

گۆڤاری فارین پاڵیسی، لە هەواڵێکدا ئاشکرای دەکات، کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە بارەی دانانی گەمارۆی زیاتر بۆ سەر روسیا کۆدەبنەوە و گەڵاڵەی پەیوەست لەم بارەوە تاوتوێ دەکەن.

ئەم پێگەیە لە درێژەدا دەنووسێت: رەشنوسی گەڵاڵەکەی دبلۆماتکارانی یەکێتی ئەوروپا بۆ یەکەمین جار بە راشکاوانە و شەفاف، روسیا بە هۆی بۆردوومان کردنی ناوچەکانی سوریا مەحکوم کردووە.

فارین پاڵیسی ئەوەش دەخاتە روو، کە لە دانیشتنی سبەینێ دووشەممە، بڕیار وایە چەند کەس لە گەورە بەرپرسانی روسیا بە هۆی بۆردوومانکردنی شاری حەلەب و درێژەدان بە گەمارۆکانی سەر ئەم شارە ، گەمارۆیان بخرێتە سەر.

چەند کاتژمیرێک بەر لە ئێستا، رۆژنامەی فرانکفۆرتەر ئەڵکماینە ئاشکرای کرد کە ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، بڕیار وایە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئەوروپا پێشنیارێک لە بارەی زیادکردنی گەمارۆکان بۆ سەر سوریا تاوتوێ بکات. ئەم گەمارۆیانە زۆرتر پیشە سازی سەربازی و فڕۆکەوانی دەگرێتەوە.

میدیاکانی ئەڵمانیا هەروەها رایانگەیاندووە، کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە خوازیاری دانانی گەمارۆ زیاترن بۆ سەر روسیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com