نوچە-پارسینە
راوێژکاری ئەڵمانیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەندێک کاروکردار لە سوریا ئەنجام دەدرێن، ئاراستەکەی بەرەو تاوانی جەنگییە.
بە گوێرەی فاکس نیوز، ئەنجێلا مێکرک دەڵێت: بۆردوومانکردنی نەخۆشخانە و دام و دەزگا ژێرخانیەکان لە شاری حەلەب، کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە و زۆرتر لە تاوانی جەنگی دەچن.
راوێژکاری ئەڵمانیا جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە دادگایەکی نێودەوڵەتی و دەبێت لەم بارەیەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.
مێرکل ئەم لێدوانەی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵی لاوانی پارتی پارێزکاری ئەڵمانیا هێناوەتە بەر باس. ئەوەش دەخاتە روو کە لە ئێستادا گرنگترین پرس ئەوەیە، چۆن دەتوانن کۆتایی بە شەڕ وپێکدادانەکانی سوریا بنێن و رەوتی سیاسی بگرنە بەر.