سیسی، بانگەشەی ئاشتی لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دەکاتەوە

0

نوچە-شفقنا

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر بۆ جارێکی دیکە داوای لە ئیسرائیل کرد، کە بەمەبەستی سازش و ئاشتی لە گەڵ فەلەستینیەکان هەنگاوی جیدی بنێتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی”معا”، سیسی داوا لە بەرپرسانی ئیسرائیل دەکات، بە رێگەی سازش و ئاشتی و پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی، یارمەتی بە پاراستنی ئەمن  وئاسایشی دوو لایەن و سەقامگیری ناوچەکە بدات.

سەرۆککۆماری میسر، جەخت لەوە دەکاتەوە کە چارەسەری کێشە و ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان، فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و هاوکات پاساوێکی مەترسیدارە، کە گروپە توندڕەو و تیرۆریستیەکان پشتی پێ دەبەستن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com