روسیا: ناکۆکیەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن قوڵتر دەبنەوە

0

نوچە-قطرە

ویتاڵی چورکین، نوێنەری تایبەتی روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بارگرژی و ناکۆکیەکانی نێوان روسیا  ومۆسکۆ، بە بەراورد لە گەڵ ساڵی ١٩٧٣  وپاش شەڕ و قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، توندتر بۆتەوە.

بە گوێرەی ئایرش ئێندیپێندێت، ئەم بەرپرسەی باڵایەی روسیا لە وتووێژ لە گەڵ ئەم رۆژنامەیەدا دەڵێت: پەیوەندیەکانی سەردەمی شەڕی سارد لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵ، لە گەڵ ناکۆکی و بارگرژیەکانی ئێتان نێوان ئەم دوو وڵاتە جیاوازە  وبەراورد ناکرێت.

چورکین لە درێژەی وتووێژەکەیدا دەڵێت:پێم وایە دۆخەکە بە بەراورد لە گەڵ ئە وسەردەمە جیازاوە  وبەرەو خراپتر بوون دەچێت.تەنناتە دەکرێ لە دوای ساڵی ١٩٧٣ بەم لاوە وەک خراپترین قۆناغ وەسفی بکەین.سەرباری کێشەکانمان لە سوریا،لە زۆر بواری دیکەشدا ناکۆکین.ئەمەش وای کردووە کە پەیوەندیەکانی مۆسکۆ  وواشنتۆن بگات نزمترین ئاستی خۆی.

چورکین دەشڵێت: لە ماوەی سەرۆکایەتی جۆر بۆش لە ٢٠٠٨ لە بارەی ئەندامەتی جۆرجیا و ئۆکراینیا لە ناتۆ بریار درا، دواتر شەڕ و قەیرانی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینیا و دواتریش پەیوەست بوونی کریمە بە خاکی روسیاوە، گەمارۆکانی ئەمریکای بۆ سەر مۆسکۆ بەداوە بوو.

نوێنەری روسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاماژە بەوەش دەدات کە دوای بنبەستی سیاسی و شکست هێنانی ئاگربەستەکەی مانگی رابردووی سوریا و دواتر هێرشەکانی روسیا  وسوریا بۆ سەر شاری حەلەب، ئەم ناکۆکیانە گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی.هاوکات ئەمریکا روسیا بە دەستوەردان لە رەتوی هەڵبژاردەناکی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە تۆمەتبار دەکات، ئەمەش ئاراسەتی کیشە  وناکۆکیەکانی بەورە ئاقارێکی خراپ گۆڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com