نوچە-بی بی سی
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنێک لە لەندەن، کە تایبەت دەبێت بە قەیرانی سوریا، سەردانی بەریتانیا دەکات.
لەم دانیشتنە کە بە میوانداری بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا تێیدا بەشدار دەبن.
ئەم دانیتشنەی لەندەن، دوای ئەوە دێت کە رۆژی شەممە، وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، روسیا، سعودیە، قەتەر، ئێران، تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکە لە پەیوەندی لە گەڵ قویرانی سوریا، لە لۆزانی سویس کۆبوونەوە.
بە گوتەی ئیمۆگن فولکس،هەواڵنێری بی بی سی لە جنێف، پێناچێ جۆن کێری، لەم سەردانەیدا پلانێکی تۆکمە و نوێی بۆ یارمەتی گەیاندن بە قەیرانی سوریا پێ بێت، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە ئایدیای نوێی پێیە.
جێی ئاماژەیە دانیشتنی لۆزان، بێ دەستکەوت و بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.