داعش بۆ پاراستنی خۆی بیرە نەوتیەکان بەکاردەهێنێت

0

نوچەنێت: تایبەت

فەرماندەیەكی سوپای عێراقی رایدەگەیەنێت، بۆ پێشرەوی كردن لە قۆڵی مەخمورەوە چەندین هێزی عێراقی جێگر كراون و دەڵێت “داعش دەستیكردووە بە سوتاندنی بیرە نەتەوتیەكان”.

بۆ پێشڕەوەی كردن بۆ كۆنترۆڵ كردنەوەی موسڵ چەندین هێزی عێراقی و فرقەی سەر بە سوپای عێراقی لە باشوری شاری موسڵ جێگر كراون، بە گوتەی شارەزایان چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو شەڕ دەستپێبکات.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، رائید ئەمین شیخانی فەرماندەی سوپای عێراق لە میحوەری مەخمور سەبارەت بە شەڕی موسڵ رایگەیاند، بۆ پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ هێزە عێراقیەكان لە ئامادە باشیدان. ئەو هێزانە لە  فیرقەی 9، 15 و 16 و فیرقەی زێڕین هاتوونەتە میحوەری مەخموور بۆ بەشداری لە شەڕی موسڵدا، كە لە قۆڵی باشوری شاری موسڵەوە پێشڕەوی بكەن. ئەمەش بەشێكی گرنگە چاوەڕوان دەكرێت لەم قۆڵە پێشڕەویەکی باش بكرێت.

رائید ئەمین شیخانی دەڵێت، داعش ترسی زۆری لێ نیشتووە و لە ئێستا دەستی كردووە بە سوتاندنی بیرە نەوتیەكان لە نزیک ناوچەی عودی سەر بە ناحیەی شورا، بۆ ئەوەی فرۆكەكانی هاوپەیمانان نەتوانن بۆردومانی بنكە و بارەگاكانی ئەوان بكەن. ئەو فەرماندەیە ئاماژە بەوەدەدات ،کە چاوەوڕانی كاتژمێری سفر دەكرێت بۆ پێشڕەوی كردن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com