نوچە.نێت
بریارە لە ٢٢ ئوکتوبەر پێشبرکێیەک بۆ شاجوانانی ساڵی ٢٠١٦ لە بەرنامەیەکی تەلفزیونی بەناوی”سەمای ئەستێرەکان” لەسەر شاشەی MTV ی لوبنانی پێشەکەش بکرێت، کە ١١ ئەستێرە ی ناسراو بۆ ئەم وەرزە بەشداری ئەو بەرنامەیە دەکەن ، یەک لەوان شاجوانی لوبنان”ڤالیری ئەبو شەقرا”یە.
سەرچاوەیەک لە شاجوانی لوبنان ڤالیری، رایگەیاند” بەپێی ئە گرێ بەستەی کە لەنێوان شاجوان و کەناڵی تیڤی LBCI کراوە ، بەهیچ جۆرێک شاجوان بۆی نیە لە هیچ کەناڵێکی تی ڤی دا دەربکەوێت، بەلام ڤالیری بریاری دابوو کە بەشداری بکات ، هەربۆیە بەناچاری ڤالیری وێرای ئەوەی روخساری خۆی دەشارێتەوە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە بەڵام ، دوا جار بریار دەدات نازناوی شاجوانی و تاجەکەشی دەبەخشێت بە دۆستی یەکەمی ، و ئەوکات ئازاد دەبێت و هیچ ئیلتیزامێکی نامێنێ بەو گرێ بەستەی کە پێشتر لەگەڵ کەناڵی تیڤی لوبنانیدا کردبوی.


