ئێران: تورکیا و وڵاتانی هاوپەیمانی سعودیە بەرپرسی دۆخی سوریا و عێراقن

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک دژکردەوە بەرامبەر بە راگەیەندراوی کۆتایی دانیشتنی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو و تورکیا، ئەم وڵاتانە لە مەسەلەی کارەساتباری سوریا و یەمەن، بەحرێن، عێراق و لیبیا بە بەرپرسیار و هۆکاری سەرەکی ناودەبات.

ئەم بەیانەی ئێران، کە لە پێگەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاو بۆتەوە، تورکیا و وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەکات بەردەنگی خۆی و جەختی لەوە کردۆتەوە، کە لە و ئاستەدا نین، کە وڵاتانی دیکە بە دەستوەردان لە کاروباری ناوچەکە تۆمەتبار بکەن و ئامۆژگارییان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دراوە، کە دەستوەردانەکانی نابەرپرسانەی ئەم وڵاتانە لە کاروباری وڵاتانی دراوسێ، یەکێکە لە هۆکارەکانی نائەمنی، شەڕ و تیرۆریزم لە ناوچەکە.

هەوەها جەخت کراوەتەوە لە دۆخی نالەبار و قەیراناوی سوریا، عێراق، بەحرێن، یەمەن و لیبیا، کە دەرئەنجامی سیاسەتی دەستوەردانی زۆربەی ئەو وڵاتانەیە، کە لە ریاز کۆبوونەتەوە و ئێستاش بۆ پاساوی سیاسەتە شکست خواردووەکانی خۆیان، وڵاتانی دیکە تۆمەتبار دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، تاران زیادەبێژی ئەندامانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە بارەی یەکپارچەیی خاکی ئێران و سەروەری ئەم وڵاتە مەحکوم دەکات.

جێی ئاماژەیە، کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی عەرەبی و تورکیا، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دانیشتنێکیان لە ریازی پایتەختی سعودیە بەرێوە برد و لە راگەیێندراوەکەی کۆتایی دانیشتنەکەدا داوایان لە ئێران کردبوو، کە رۆڵی فیرقەگەرایانەی خۆی لە ناوچەکە وەلا بنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com