ئەردۆغان: لە عێراق ناکشێینەوە و لە سوریاش ناوچەی پارێزراو رادەگەیەنین

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆککۆماری تورکیا، وێڕای جەخت کردنەوە لەوەی کە ئامادە نین بە هیچ شێوەیەک هێزەکانیان لە عێراق بکشێننەوە، دەڵێت پلانیان هەیە لە باکوری سوریا ناوچەیەکی پارێزراو رابگەیێنن.

بە گوێرەی میدیاکانی وڵاتانی عەرەبی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە،١٥ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند: هێزەکانی ئەم وڵاتە وێڕای گروپە چەکدارەکانی دژبەری رژێمی بەشار ئەسەد بەرەو شاری دابق لە پێشڕەویدان و جەختی لەوەش کردەوە، دوای کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم شارە، ناوچەیەکی پارێزراو بە رووبەری پێنج کیلۆمەتری چوارگۆشە لە باکوری سوریا، رادەگەیێنن.

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها دەڵێت، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە میانەی بەشداریکردنی لە دانیشتنی لۆزان لە سوریا،پێشنیازیک دەخاتە روو. هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا راگەیاند.

ئەردۆغان جەختیشی لە بارەی بوونی هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە بەعشیقە گوتی: هیچ کەس مافی ئەوەی نییە لە بارەی بوونی هێزەکانمان و بنکەی سەربازیمان لە بەعشیقە بدوێ. هاوکات دڵنیایی دەدات کە هێزەکانیان لەوێ دەمێننەوە  وبەعشیقەی وەک گەرەنتییەک بۆ ئەمن  وئاسایشی تورکیا بەرامبەر بە هێرشە تیرۆریستیەکان، وەسف کرد.

سەرۆککۆماری تورکیا، لە بارەی ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ رایگەیاند: عێراق بە تەنهایی ناتوانێ مەسەلەی موسڵ چارەسەر بکات و جەختی لەوەش کردەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردەوەی ئەم شارە بەشداری دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com