ئەمریکا: پێناچێ وتووێژەکانی لۆزان دەستکەوتی هەبێت

0

نوچە-رادیۆ فرەدا

لە کاتێکدا وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، روسیا، ئێران، سعودیە و چەند وڵاتێکی دیکە ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئۆکتۆبەر لە شاری لۆزانی سویس کۆدەبنەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، چاوەڕوان ناکرێت ئەم وتووێژانە دەستکەوت و پێشکەوتنی بەرچاوی هەبێت، بەڵکوو زیاتر مەبەست ئەوەیە کە هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بخرێتەوە گەڕ.

بە گوێرەی رۆیتەرز، مارک تونەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی رایگەیاندووە: ناکرێت چاوەڕێێ ئەوە بکەین، کە ئەم وتووێژانە دەستکەوتێکی ئەوتۆی بەدواوە ێت.جتەنها ئەوە دەڵێم کە  بە جۆرێک هەوڵەکان و زەمینە، بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بخەینەوە گەڕ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com